حكوومه‌تی ئاكه‌په سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی باری نائاسایی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له شاره‌كانی باكووری كوردستان ڕێكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ریده‌خه‌ن كه باری نائاسایی به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌ت كه له جۆله‌مێرگ به بیانووی «ناوچه‌ی ئه‌منی» سه‌دان كوێستان و له‌وه‌ڕگه‌ی قه‌ده‌غه كردووه، ئێستاش پشكنینی پاسپۆڕتی گوندنشینان ده‌سه‌پێنێت. هه‌رچه‌نده شاری جۆله‌مێرگ دراوسێی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانه، ده‌وڵه‌تی تورك به داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان ناهێڵێت گه‌ل بازرگانی بكات.
ئاكه‌په له لایه‌كه‌وه بازرگانیی سنووری له گه‌ل قه‌ده‌غه كردووه، له لایه‌كی دیكه‌وه چاوپۆشی له بازرگانیی لایه‌نگرانی خۆی و هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات. هه‌موو ڕۆژێك سه‌رباز و لایه‌نگرانی ئاكه‌په له‌سه‌ر سنوور بازرگانی ده‌كه‌ن. له سنووری شاره‌كانی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و چه‌لێی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ٣٠ ناوچه له‌نێوان ٦-٢٠ی ئه‌یلوول به بیانووی «هه‌رێمی ئه‌منیه‌تی تایبه‌ت» قه‌ده‌غه كراون.
هیچ گه‌ڕه‌كێك نییه بێ خه‌نده‌ق و به‌ربه‌ست بێت
ئاكه‌په به قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان گه‌مارۆی ئابووری ده‌خاته‌سه‌ر گه‌ل و ڕێگه‌ی هاتووچۆی گه‌ڕه‌ك و گونده‌كان بۆ نێو شار ده‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵی توونده‌وه. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به لێدانی خه‌نده‌ق و دانانی به‌ردی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگه‌كان ده‌یه‌وێت رێگری له گه‌ل بكات بۆ هاتووچۆ و كڕین و فرۆشتن. هاوڵاتیان ناچار ده‌بن له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌وه بچنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان. له‌و ڕێگه‌یانه‌ش كه خه‌نده‌ق و به‌ربه‌ستی لێ دانه‌نراون، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت و جه‌نده‌رمه پاش پشكنینی ناسنامه ڕێگه به هاوڵاتییان ده‌ده‌ن ده‌رباز بن.
ده‌وڵه‌ت گه‌مارۆی شاری جۆله‌مێرگی داوه و له هه‌موو گرده‌كانی شاره‌كه سه‌ربازگه و قووله‌ی چاودێری درووست كردووه و به سه‌ربازگه و قووله‌كان ٢٤ كاتژمێر چاودێریی گه‌ل ده‌كات، به شه‌و و ڕۆژ ناسنامه‌ی خه‌ڵك ده‌پشكنێت. گه‌لی جۆله‌مێرگ به‌هۆی ئه‌و ڕێكارانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌نێو بارودۆخی باری نائاساییدا ده‌ژین و زۆر ناڕازین. ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت بۆیه واده‌كات چونكه له گه‌ل ده‌ترسێت.
«ده‌وڵه‌ت وه‌ك دوژمن سه‌یری گه‌ل ده‌كات»
هاوڵاتییه‌ك كه به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی، ڕێگه‌یه‌كی ١٠٠ مه‌تری به‌هۆی ڕێكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بووه به ١٠ كیلۆ مه‌تر.
«ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده له ئێمه ده‌ترسێت هه‌موو شوێنێك قه‌ده‌غه ده‌كات. سه‌ره‌تا چیا و چۆڵه‌وانی قه‌ده‌غه كرد. ئێستاش گه‌ڕه‌ك و ناوه‌ندی شار قه‌ده‌غه ده‌كات. ئه‌مڕۆ ئێمه ناتوانین له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بچینه گه‌ڕه‌كێكی دیكه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ڕێگه‌كان خه‌نده‌قیان لێ دان و ئێستاش به‌ردی گه‌وره داده‌نێن. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌كاندا پاسپۆرتیش ده‌پشكنن. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له ئێمه نه‌ترسابا ئه‌م قه‌ده‌غه‌كارییه‌ی نه‌ده‌كرد.»
«ترسه‌كه‌یان ڕۆژێك ده‌بێته كۆتایی خۆیان»
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت ئه‌وان وه‌ك دوژمن ده‌بینێت و گوتی: «ترسیان له گه‌ل هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو شوێنێكی شار سه‌ربازگه، خه‌نده‌ق، خاڵی پشكنین و كامێرای چاودێرییان داناوه. ئه‌م ڕێكارانه به‌س نه‌بوون، ئێستاش به‌ردی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگه‌كان داده‌نێن. ئه‌م ترسه‌ی ئه‌وان ڕۆژێك ده‌بێته كۆتایی خۆیان.»
s.m