خابوور: گۆشه‌گیری به چالاكییه‌كانی گه‌ل نامێنێت
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه دیجله خابوور ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌توانێت ئۆجالان له‌نێو گۆشه‌گیری تووند ده‌ربێنێت، چالاكیی گه‌وره‌ی گه‌له.
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه دیجله خابوور ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌توانێت ئۆجالان له‌نێو گۆشه‌گیری تووند ده‌ربێنێت، چالاكیی گه‌وره‌ی گه‌له.
دیجله خابوور ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) له میانه‌ی به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤی ژن-ی ستێرك تی ڤی ده‌ستنیشانی كرد، كاری فاشیزم كوشتن و داگیركردنه، هه‌ر بۆیه پێویسته مرۆڤ به هێزی خۆی له دژی تێبكۆشێت.
خابوور باسی له گۆشه‌گیری تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد و گوتی، گۆشه‌گیرییه‌كه نه‌ك له ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له هه‌ر چوار لای جیهان و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا شه‌رمه‌زار ده‌كرێت. گوتیشی، ئه‌و چالاكییانه‌ی ده‌كرێن ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردان ڕێبه‌ره، به‌ڵكو ئه‌و به بۆچوون و ئایدیۆلۆژیای خۆی بووه به ڕێبه‌ری گه‌لان.
«به چالاكییه‌كانی گه‌ل گۆشه‌گیری نامێنێت»
دیجله خابوور مانگرتن له خواردنی ٣ ڕۆژه‌ی زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه (پارتی كرێكارانی كوردستان) و پاژك (پارتی ئازادی ژنانی كوردستان)ی به‌بیرهێنایه‌وه و سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی زیندانییان كرد. خابوور ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته ئه‌م چالاكییه به یه‌كلایه‌نه نه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت به‌رخۆدانی زیندانییان سه‌ربخات، خانه‌واده‌ی زیندانییان و گه‌له.
«ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییه‌ی كه ده‌توانێت گۆشه‌گیری نه‌هێڵێت، چالاكیی جه‌ماوه‌ریی گه‌له. به‌م چالاكییانه پشتگیری له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و به‌رخۆدانی زیندانه‌كان ده‌كرێت. بۆیه هه‌ر چالاكییه‌ك كه ده‌كرێت زۆر واتاداره. پێویسته چالاكی بێ ناوبڕ به‌رده‌وام بن و زیاتر ڕادیكاڵ بن.»
«چاوه‌ڕوانی له فاشیزم هه‌ڵه‌یه»
خابوور سڵاوی ئاراسته‌ی چالاكییه‌كانی گه‌لانی باكووری سووریا له دژی گۆشه‌گیری كرد و به‌بیری خسته‌وه كه نه‌ك ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكو گه‌لی عه‌ره‌ب و زۆر گه‌لی دیكه له دژی گۆشه‌گیری ده‌وه‌ستنه‌وه. گوتیشی، پێویسته به كۆنفڕانس و پلان ڕێپێوان و خۆپیشاندان له دژی گۆشه‌گیری به‌رفره‌وان بكرێن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه دیجله خابوور سه‌رنجی خسته سه‌ر «هه‌ستیاریی به‌رانبه‌ر سیڤیله‌كان»ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب پیشانی ده‌ده‌ن و گوتی: «ئیدلب بووه‌ته شوێنێك كه ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ته‌كانی تیایدا به‌خێو ده‌كات. هه‌موو هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان باسی هه‌ستیاری ده‌كه‌ن. خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه كه مرۆڤ چاوه‌ڕوانی هه‌ستیاری له فاشیزم بكات. ئه‌مه فاشیزمه كه خه‌ڵك ده‌كوژێت، شوێن و واری خه‌ڵك داگیر ده‌كات. له بری ئه‌وه‌ی مرۆڤ بپرسێت كه بۆچی وه‌ها ده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر ڕێ و ڕێبازی تێكۆشان دژی فاشیزم بوه‌ستن و تێبكۆشن.»
s.m