راگەیاندراوی یەکەکانی تۆڵە لەبارەى چالاکییەکانى ئامەدەوە

یەکەکانى تۆڵە لە دژی فرۆشیارانى ماددە هۆشبەرەکان و پۆلیسی تۆرک لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین راگەیاندراوێکیان لەبارەى چالاکییەکانى ئامەدەوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"ئەندامانی یەکەی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین لە ٢٠ی ئادار و لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دا لە گەڕەکی زیا گۆکئاڵپ لە ناوچەى سوروی ئامەد لە دژی فرۆشیارێکى ماددەی هۆشبەر ناسراو بە 'ساری' چالاکییەکیان بە بۆمبی دەستی ئەنجامدا.

رۆژی ٢١ی ئادار لە ٢ خاڵ لە ناوەندی بسمیل رێگاکانى هاتوچۆ داخران. کاتێک پۆلیسی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلەکانیان چوونە شوێنەکان لەلایەن یەکەکانى تۆلەوە بە فیشەکە شێتە و بۆمب ناچار بە کشانەوە کردن.

هەر لە ٢١ی ئاداردا لە گەڕەکی ٥ی نیسان لە ناوچەى رێزانی ئامەد چەندین رێگا و شەقامی هاتوچۆ داخران. دوای ماوەیەکی کەم لە چوونی دوژمن بۆ ئەو شوێنانە، یەکەکانمان بە بۆمب کاریگەرییان لەسەر دروستکردن و بە فیشەکە شێتە گورزی قورسیان لێدان.

رۆژی ٢٢ی ئادار لە گەڕەکی ٥ی نیسان لە ناوچەى رێزانی ئامەد لە بازارێ چارشەم رێگای هاتوچۆ داخرا. بە چوونی دوژمن بۆ ناوچەکە، یەکەکانمان بە بۆمب کاریگەرییان لەسەر دروستکردن و بە بەهێزی بە فیشکە شێتە لێیاندان".

ژ.ت