سوپای توركیا له‌ جوودی و به‌ستا ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد

سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌به‌شداریی جاشه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی زۆراڤا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ناوچه‌كانی كاتۆ ژیركا و به‌ستا ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد‌. له‌ به‌ستا كه‌ ئۆپه‌راسیۆن تیایدا به‌رده‌وامه‌، شه‌ڕ ڕوویدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌به‌شداریی جاشه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی زۆراڤا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ناوچه‌كانی كاتۆ ژیركا و به‌ستا ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كردووه‌. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ به‌ستادا شه‌ڕ ڕوویداوه‌.

ئۆپه‌راسیۆن له‌ جوودی

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان ڕایانگه‌یاند، سوپای توركیا له‌ ده‌ڤه‌ری بلكا، گردی چۆلیا و زه‌رینكیی چیای جوودی به‌به‌شداری یه‌كینه‌ شاراوه‌كان ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كردووه‌.

s.m