قەیوم و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکەوە!

قەیوم کە شارەوانی شاری جۆلەمێرگی داگیرکردووە چەندین ڕۆژە ئاوی لەسەر هاوڵاتیان بڕیوە، لە وانیش قەیوم خوڵ و خاشاک کۆناکاتەوە.

لە وان و جۆلەمێرگ کە نزیکن لە سنوری ئێران و ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر هەڕەشەیان لیدەکات، قەیوم کردەوەی بەو شێوەیە دەکات کە ڕێگا بۆ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆش دەکات.

خەڵکی جۆلەمێرگ چەندین ڕۆژە چاوەرێی ئاوی خواردنەوە دەکات. لە ناوەندی جۆلەمێرگ و گەڕەکەکانی ئاوی خواردنەوە دەستناکەوێت. خەڵکی جۆلەمێرگ دەڵێت، 'قەیوم کە شارەوانی داگیرکردووە، هاوڵاتیانی تووشی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆرنا کردووە و ڕێگای بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە خۆش کردووە.

لە شاری وانیش قەیوم خۆڵ و خاشاک کۆناکاتەوە. هاوڵاتیان ئاماژە بەوەدەدەن، بە دەیان جار سەردانی شارەوانیان کردووە کە خوڵ و خاشاک کۆبکەنەوە بەڵام تا ئێستا وڵامیان نەدراوەتەوە و خوڵ و خاشاک لە گەڕەکەکان کەڵەکە بووە.

ف.ق