سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژى مەکتەبی سیاسیی یه‌نه‌كه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح بە نامەیەکى فەرمی خۆی کە پێشکەشی مەکتەبی سیاسی کردبوو گەڕاوه‌ته‌وه نێو یەکێتی.
سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی، بەرهەم ساڵح له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا زۆرترین دەنگی هێناوه و بووەته تاکە کاندیدی یەکێتى بۆ پۆستى سەرۆک کۆماری عێراق. ئاماژەى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لەگەڵ هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری لە گفتوگۆدان لەسەر چارەنووسی پەیوەندییەکانیان.
وتەبێژی یەکێتى ئەوەشی گوت، داواکاریی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار جێگەى سەرسوڕمانە و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەکەن بۆ ئەوەى بە دوو کاندیدی سەرۆک کۆمار نەچنە بەغدا.
لیستی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری ده‌كه‌ن
هه‌ر له دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌نه‌كه، ئه‌مڕۆ هاوپەیمانی بنیاتنانەوە کە لە لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسا پێکهاتووە، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرهەم ساڵح دەربڕی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.
میساق حامیدی ئەندامی هاوپەیمانه‌تییه‌كه لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە هەڵبژاردنێکی دروستە و لەلایەن زۆربەی حزبە سیاسییەکانی عێراقەوە قبوڵکراوە.
چاره‌نووسی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری كه به‌رهه‌م ساڵح له دوای وازهێنانی له یه‌نه‌كه، دایمه‌زراندبوو و خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هاوپەیمانی وەک پرۆژەیەکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت.
هاوپەیمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه، «بەرهەم ساڵح و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی وازنامەى خۆیان پێشکەش بە دەستەى دامەزرێنەر و ئەنجومەنی بەرێوەبردنی هاوپەیمانی کردووە و پاش تاوتوێ وازنامەکەیان پەسەندکراوە.»
لە درێژه‌ی بەیاننامەکەدا هاتووە، سەبارەت بە بڕیاردان لە شێواز و چۆنیەتی بەرێوەبردن و کاری ئایندەی هاوپەیمانی، بەمزوانە کۆبوونەوەى فراوانی هاوپەیمانی ئەنجام دەدرێت.
له دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌نه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح كه جێگری سكرتێری گشتیی بوو ده‌ستی له یه‌نه‌كه كێشایه‌وه و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری دامه‌زراند. ئه‌و هاوپه‌یمانییه كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی ئایاری ٢٠١٨ی عێراق به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری كرد و ٢ كورسی به‌ده‌ستهێنا.
s.m