كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژووی موحه‌ره‌م و عاشوورا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
كۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كانی كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژووی موحه‌ره‌م و عاشوورا، یادی حوسێن و هاوڕێیانی كرده‌وه كه له كه‌ربه‌لا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كانی كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژووی موحه‌ره‌م و عاشوورا، یادی حوسێن و هاوڕێیانی كرده‌وه كه له كه‌ربه‌لا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی خسته‌سه‌ر زه‌خته‌كانی سه‌ر ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ و ڕایگه‌یاند، «به‌بۆنه‌ی به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا پێویسته باش بزانرێت كه حوسێنی ئه‌مڕۆ گه‌شكردنی تێكۆشانی دیموكراتییه له دژی نكۆڵی، كۆمه‌ڵكوژی و فاشیزم.»
له په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه:
«عه‌له‌وی و شیعه‌ی موسوڵمان له‌م ساڵه‌شدا له‌ژێر زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا یادی ڕۆژووی موحه‌ره‌م و تێكۆشانی حه‌زره‌تی حوسێنیان كرده‌وه كه له‌پێناو ماف و دادپه‌روه‌ریدا بوو. تێكۆشانی مرۆڤایه‌تیانه دژی كه‌سانی بێ ویژدانی ده‌وڵه‌ت، سڵاوكردنه له‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به‌زیندوویی ده‌هێڵدرێته‌وه. با گیانی ئه‌و كه‌سانه شاد بێ كه له‌م به‌رخۆدانه‌دا شه‌هید بوون.
حه‌زره‌تی حوسێن له باوه‌ڕی عه‌له‌وییه‌تیدا هێڵ و ناسنامه‌یه‌كه. عه‌له‌وی هه‌موو مانگێكی موحه‌ره‌م به‌ڕۆژوو ده‌بن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن. به بڵاوكردنه‌وه‌ی عاشوورا كه ئه‌م هێڵه ده‌پارێزن، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته. به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا، هه‌ڵوێستی حه‌زره‌تی حوسێن له ئه‌مڕۆدا زیاتر بانگه‌وازی عه‌له‌وییه ده‌رباره‌ی هه‌بوونی حوسێنی. به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژانه كه مه‌عنه‌ویه‌تیان به‌هێزه، بانگهێشتی هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان ده‌كه‌ین كه پێداچوونه به‌خۆیاندا بكه‌ن.
یه‌زیده‌كانی ئه‌مڕۆ دیارن. ئه‌مانه ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه به درۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و به زۆرداری مرۆڤه‌كان بترسێنن. ئه‌م یه‌زیدانه به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر پێیان. له هه‌موو باوه‌ڕییه‌كدا وه‌ستانه‌وه له دژی زوڵم ئه‌ركێكی به‌هاداره. له عه‌له‌وییه‌تیشدا تێكۆشان له دژی زوڵم شه‌رته. عه‌له‌وییه‌كانیش پێویسته ئه‌م شه‌رته به جه‌ساره‌تی حوسێن جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌بۆنه‌ی به‌رخۆدانی كه‌ربه‌لا ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه حوسێنی ئه‌مڕۆ گه‌شكردنی تێكۆشانه له دژی نكۆڵی، كۆمه‌ڵكوژی و فاشیزم. هیچ گومانی تێدا نییه له ڕۆژی ئه‌مڕۆماندا واتای ڕۆژی عاشوورا و ڕۆژووی موحه‌ره‌م ئه‌مه‌یه.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی عاشوورا و ڕۆژووی موحه‌ره‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست به حه‌زره‌تی حوسێن ده‌كه‌ن، به دڵ و گیان داوا ده‌كه‌ین ڕژووی ١٢ ئیمام و ڕه‌نجی ئه‌وان له ده‌فته‌ری حه‌قدا بنووسرێت.
بانگی هه‌موو خۆشه‌ویستانی حوسێن ده‌كه‌ین كه له‌پێناو حه‌زره‌تی حوسێن و هه‌موو شه‌هیدان له دژی زوڵم تێبكۆشن. له‌گه‌ڵ واتای ئه‌م ڕۆژه‌دا، ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی ئازادیی كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخی حوسێنییه و داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین له‌نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیدا جێگه‌ی خۆیان بگرن.»
s.m