له هه‌موو شوێنێك ئه‌شكه‌نجه‌كاری ده‌كه‌ن
پۆلیسه‌كانی توركیا كاتێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
پۆلیسه‌كانی توركیا كاتێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
له شاری وان-ی باكووری كوردستان فشار و زه‌ختی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتییان به‌ئاشكرا ده‌كرێت. له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا چه‌ندین ڕووداوی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئاشكرا تۆماركران. مافناس جه‌مال ده‌میر ده‌ستنیشانی كرد، له ناوه‌ڕاستی شه‌قام، له‌نێو ئۆتۆمبێلدا، له ئاسایش، سه‌ربازگه و هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی لێ هه‌ن، ئه‌شكه‌نجه‌كاری ده‌كرێت.
گوتیشی، له كاتی شه‌ڕدا ئه‌م ڕووداوانه زیادیان كرد، كاتێك شه‌ڕ ڕووده‌دات و خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده وه‌ك پارێزه‌ران له دژی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه، ڕاپۆرت ئاماده ده‌كه‌ن و له ڕاپۆرتی دادیدا ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا ناكرێت. چونكه ئه‌شكه‌نجه‌كار به‌رده‌وام ده‌پارێزرێن و هانیان ده‌درێت.
لێدان و كرده‌وه‌ی خراپیش ئه‌شكه‌نجه‌یه
ده‌میر ئاماژه‌ی به ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ كرد له شاری وان و گوتی، «زۆر كه‌س لێدان، ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تی پێكردن وه‌ك ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ نابینن. كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراواندا یه‌كتر ده‌بینین، به‌ڕوونی هه‌ست به‌مه ده‌كه‌ین. كاتێك لێی ده‌پرسین ئه‌شكه‌نجه دراوه یان نا، ده‌ڵێن نا. به‌ڵام كاتێك پرسیاری وردی لێ ده‌كه‌ین، ئینجا ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌شكه‌نجه دراوه و مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ كراوه. مرۆڤ ده‌توانێت به تێكۆشانێكی ڕێكخراو له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ بوه‌ستێته‌وه. ئه‌مه له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و دادگه‌ری نایه‌ت. ئه‌گه‌ر ژووری پارێزه‌ران، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل له‌م بابه‌ته‌دا پێ‌داگر بن، له‌وانه‌یه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنرێت.»
له هه‌موو شوێنێك ئه‌شكه‌نجه هه‌یه
پارێزه‌ری OHP سه‌ڤدا ئایدن له‌و باره‌یه‌وه گوتی، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌ی خراپ ڕاستینه‌ی خۆیان ده‌شارنه‌وه، خۆیان فریو ده‌ده‌ن. گوتیشی: «هه‌رچه‌نده ئه‌شكه‌نجه به وێنه و دیمه‌نیش ده‌سه‌لمێنرێت، كه‌چی نكۆڵی لێ ده‌كرێت. ئێمه بانگی وه‌زیری ناوخۆ سلێمان سۆیلو ده‌كه‌ین كه كۆتایی به ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ بێنێت. ئه‌مه زیان به كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و تاوانی دژه مرۆڤایه‌تییه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان دژی ئه‌شكه‌نجه.»
s.m