لە ئەمریکا لە ڕۆژێکدا ٣٤٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ هەزار حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ هەزار حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.
بە پێی ئامارە فەرمیەکانی لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمیردا ٢٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا. زانکۆی جۆنس هۆپکینس ڕایگەیاند تا ئێستا هەزار و ٤٣٨ کەس گیانیان کەدەستداوە. هەروەها ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە ٩٤ هەزار و ٢٣٨ کەس.
فەڕەنسا
جیرۆم سالۆمان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٩٩٥ کەس و ٣٢ هەزار و ٩٦٤ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ف.ق