لە تەقینەوەیەکدا لە ئێلح ٧ سەرباز کوژران - نوێكراوه‌ته‌وه
له ناوچەى کەرجەوس لە پارێزگاى ئێلح تەقینەوەیەکى بەهێز روویدا. ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له ناوچەى کەرجەوس لە پارێزگاى ئێلح تەقینەوەیەکى بەهێز روویدا. ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆش بۆ بەشداریکردن لە ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى تورکیا لە ناوچەى کەرجەوس لە پارێزگاى ئێلح (باتمان) لە باکووری کوردستان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا.
سه‌ره‌تا میدیاکانى تورکیا ڕایانگه‌یاند، لەو تەقینەوەیەدا ٤ سەرباز کوژراون و ٥ سەربازى تریش بریندار بوون. به‌ڵام ده‌ركه‌وت ٧ سه‌رباز كوژراون و ٢ سه‌ربازیش بریندار بوون.
ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.
ر.م