لە جوودی ژینگە قڕدەکرێت،دارستانەکان بوونەتە خۆڵەمێش

بە هۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە چیای جوودی لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە بە سەدان داری فستەق بوونە خۆڵەمێش.

لە چیای جوودی شڕناخ لە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوول/٢٧ی خەرمانانەوە بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە دوو ڕۆژئاگرەکە بەردەوام بوو. لەو ئاگرەدا بە دەیان هیکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتا.

سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە گەلی ئەوناوچانە و دەستە خۆبەخشەکان دەیانەوێت بڕۆن ئاگرەکان بکوژێنەوە، بەڵام لەلایەن سەربازان و پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورکیاوە  بەبیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازیەوە رێگرییان لێدەکرێت و رێگایان پێنادەن ئاگری ناودارستان وسروشتى کوردستان بکوژێنەوە.

 یەکێک لە هاووڵاتیان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی خستە ڕوو کە هەرساڵ دارە فستقەکان دەسووتێنن و وتی،" چەند داری من باڵایان کردووە بەڵام بە هۆی ئاگرەکەوە لەناوچوون. ئەگەرهەموو کات لێرەدا ئۆپەراسیۆن بکرێت وناوچەیەکی مەترسیداربێت، بۆچی ئێمە لیرە کشتوکاڵ دەکەین؟

ک-ش