لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.

دوای ناردنی پشکنینی هاوڵاتیەکی کەرکوک بۆ تاقیگەکانی شاری بەغدا،  ئێوارەی ئەمڕۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیە گەڕاوەتەوە و ئاشکرا بووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، توشبووەکە پیاوێکی تەمەنی ۷٤ ساڵە و خەڵکی شاردێی لەیلانە.

ز.ش