لە نسێبین هێرشکرایە سە رگۆڕستانی ئێزدیان

گۆڕستانە ٣٠٠ ساڵەکەی ئێزدیان لە نسێبین وێرانکرا.

گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا.

بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد. لەناو سمبوڵی ئێزدیاندا کە شکێنران و پارچە پارچە کران سمبوڵی پیرۆزی وەک خۆر و مەلەک تاووسیش هەبووە.

ف.ق