لە کەرکوک، هەولێر هەلەبجە سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیەنراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایانگەیاند، لە کەرکوک، هەولێر و هەلەبجە سێ حاڵەتی نوێی COVID-19 تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، تووشبویەکی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە هاوسەری ئەو پیاوەیە کە دوێنێ لە شارەدێی لەیلان تووشی کۆرونا ببوو، بەوەش لە ئێستادا ٤ تووشبوو بە کۆرۆنا لە کەرکوکدا هەیە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمیش، دوو تووشبووی دیکەی نوێی بە کۆرۆنا لە شارەکانی هەولێر و هەڵەبجە ڕاگەیاند.

بە ڕاگەیاندنی ئەو دوو تووشبووە نوێیە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بووە بە (١١٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٣٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ف.ق