لەیلا گیوڤەن: پێویستە گەمارۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە داوای لە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان کرد بە زودترین کات گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بانگەوازێکی ئراستەی بەرپرسانی حکومەتی باشووری کوردستان کرد و داوای کرد لەم ڕۆژە سەختانەدا کە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن.

لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ەوە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان گەمارۆ لەسەر کەمپی مەخموور دانرا و هاتۆچۆ قەدەغەکرا. بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە باسی ئەوە دەکرێت خەڵکی کەمپی مەخموور ڕووبەڕووی مەترسی بووەنەتەوە. لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەکە) لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و بانگەوازێکی لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر مەخموور ئاڕاستەی حکومەتی باشووری کوردستان کرد.

گیوڤەن ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە و نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تاگ کرد.

پەیامی لەیلا گیوڤەن بەم شیویەیە:

"سەرەتا سڵاو و ڕێزم ئاڕاستەی گەل و حکومەتی باشووری کوردستان دەکەم. هەوڵمداوە بەم ڤیدیۆیە دەنگم بە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان بگەیەنم. لەبەرئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە، ئێمەش وەک گەلی کورد ئامادەکاری لەدژی ڤایرۆسەکە دەکەین. بەلام شوێنێک هەیە کە شوێنێکی تایبەتە. ئەو شوێنەش کەمپی مەخموورە. وەک ئێوە دەزانن بە هۆی دۆخی باکووری کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانمان بە ناچاری چووەنەتە باشووری کوردستان. ئەو کەسانەش لە کەمپی مەخموور دەژین. دۆخێکی زۆر سەختیان تێپەڕاند و تا ئێستاش لە دۆخێکی سەختدان.

تکا دەکەم گەمارۆکە هەڵگرن

بە داخەوە ماوەیەکە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان گەمارۆی خستووەتە سەر کەمپی مەخموور. ئێمە وەک سیاسەتمەدارانی باکووری کوردستان داوا دەکەین. ئێمە دەڵێین، گەلی مەخموورمان زۆر هێژا و قاڕەمانە. لە ئیستادا لە دۆخێکی سەختدا دەژین. بە هۆی بڵاوبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانیان لە مەترسیدایە. تکاتە گەمارۆکە لەسەر کەمپەکە هەڵگرن. ئێمە تکا و داوا دەکەین. کورد لەکوێ بێت، بەرپرسیاری پاراستنی یەکترین. منیش وەک ژنێکی سیاسەتمەداری کورد، داوا و تکا لە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان دەکەم، گەمارۆی سەر کەمپەکە هەڵگرن. لەبەرئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە. با خەڵکەکەمان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەست نەدەن."

ف.ق