ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلا كه له شرنا‌خ شه‌هید بوون ئاشكرا كرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ١٤-١٥ی ئه‌یلوول\٢٣-٢٤ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ له شه‌ڕدا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ١٤-١٥ی ئه‌یلوول\٢٣-٢٤ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ له شه‌ڕدا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ١٤-١٥ی ئه‌یلوول\٢٣-٢٤ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ له شه‌ڕی دژ به سوپای توركیای داگیركه‌ردا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ره‌به‌یانیی ١٤ی ئه‌یلوول\٢٣ی خه‌رمانان سوپای توركیای داگیركه‌ر به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌ی كاتۆ مارینۆس-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌چڕی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. ڕۆژی ١٥ی ئه‌یلوول\٢٤ی خه‌رمانان به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه دابه‌زێنران و له‌نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانماندا شه‌ڕ ڕوویدا. شه‌ڕه‌كه ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه و بۆمبارانه‌كاندا ٥ هه‌ڤاڵمان كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: ئاخین سه‌یدۆ |
ناسناو: ئازاد زاگرۆس |
ناسناو: هیرا هێڤیدار |
ناسناو: نووپه‌لدا سێرت |
ناسناو: ڕه‌شید هۆگر
|
s.m