ناوی ژیانەوە و بەرخودان؛ عەگید

فەرماندەی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، سیمبولی بەرخودان و ژیانەوە فەرماندەی گەریلا مەعسوم کۆرکماز (عەگید) لە ٣٤هەمین ساڵیادی شەهادەتەکەیدا یادی بەرز رادەگیرێت.

پەکەکە بە دەستوەردان لە مێژووی کوردستاندا لاپەڕەیەکى نوێی بۆ کوردان هەڵدایەوە. فەرماندەی ئەفسانەیی پەکەکە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یەکێک لە فەرماندەکانى شەڕی گەریلایی کوردستان و یەکێک لە پێشەنگەکانى ئەو شەڕە بوو. رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای شەهادەتی فەرماندە عەگید لە شیکارییەکیدا وتی "بە رێکخستنەکەی، بە دیسیپلینەکەى، دۆخی دینامیکیی خۆی، هەڵسوکەوتی بە پێوەرانەی، زەحمەتکێشبوون، ژیانی خاکییانەی، لایەنی یەکگرتوویى بوونی، وەک جەنگاوەرێکى هێڵەکە، وەک هاوڕێی ئاپۆیی  دەستی بەکار کرد. لە ناو ئەو بێ هیواییەدا لە مێژووی هەزارانەى ساڵەى کوردستاندا ئافرێنرابوو، بووە سەرچاوەى ئومێد".

یەکێ: لە فەرماندە ئەفسانییەکانى پەکەکە شەهید ساری ئیبراهیم، کە چەندین ساڵ هاوڕێی فەرماندە عەگید بوو و لەگەڵی تێکۆشا، شەڕڤانی – فەرماندەیی لەوە فێر بوو، بەمشێوەیە باسی کەسایەتی و شەهادەتی عەگیدی کردبوو:

"ئەو زەڕینگەرێکى مرۆڤەکان بوو. چاودێرێکى هەستیار و قوڵ، کردەکارێکی بە بڕیار بوو. فەرماندەیەکى هاوبەشخواز، یەکسان و یەکگرتوو. بەپێی هێز و دەرفەتی کەسەکە خۆی لە کەسەکان نزیک دەبوویەوە. لە هیچ یەک لە ئێمەی نەدەخواست کارێکى زیاتر لە هێزی خۆی بکات. بە باشی ئەوەى دەزانی، کە کێ لە ئێمە لە کوێ و کەی ئەرکی پێ بدرێت. هەموومانی بەپێی ئەزموون و هێزەکەمان هەڵدەسوڕاند. مرۆڤ کاتێک لەگەڵ ئەوەدا بوو هەستی بە هێزی خۆی، بە کردار و توانای خۆی دەکرد. لە ژیان و تێکۆشانەکەیدا رۆڵی راستەقینەی خۆی گێڕاوە.

هەستی و هۆشی لە یەک جیا نەبوون

هەڤاڵ عەگید لە ژیان و تێکۆشانی خۆیدا جدی بوو. لە ژیانیشدا کەسێکى زۆر قسەخۆش بوو و گاڵتەى دەکرد. لە هەموو بوارەکانى ژیان و تێکۆشاندا هەمیشە لە پێشی پێشەوە بوو. هەستیار بوو، رێکخستنکراوبوو، بە پلانبوو. دەستپێشخەرییی دەدایە دەستمان. بۆ پێشکەوتنمان بە هەستیارییەوە لێمان نزیک دەبوویەوە. دەیخواست ئێمە خۆمان پێشبخەین، ببینە خاوەن ئیرادە، لەسەر ئەو بنەمایە ئازاد ببین و کاتێک لەو رووەوە پێشکەوتنێکى بچووکی دەبینی زۆر دڵخۆش دەبوو، زۆر زیاتر گرنگیی بە هەڤاڵان دەدا و هێزی پێدەبەخشین. بە پێداگرییەوە ئەو بڕیارانەى کە بە دروستی دەزانین جێبەجێی دەکردن. هەندێکجار بەهۆی ئەوەشەوە تەنها دەمایەوە، بەڵام هەر پێداگربوو و ئەوەى سەردەخست.

لە هەر بابەتێکدا راوێژی لەگەڵ دەکردین، بۆچوونی وەردەگرتین و ئێمەی بەشداری تێکۆشان و ژیان دەکرد. بە هەستیارییەوە لە لێپرسینەوە و لێپرسینەوەکردن نزیک دەبوویەوە. هەست و هۆشی ئەو، ویژدان و هۆشی لە یەک جیا نەبوون. بچووک یان گەورە، ئاسایی یان ئاڵۆز، بۆ بڕیار هەر بڕیارێک هۆش و هەستی خۆی، ویژدان و هۆشی خۆی پێکەوە بە پێوەر بوون. پێوەری هەڤاڵ عەگید پێوانی رێبەرایەتی و رێکخستنمان بوو.

کاتێک کەسێک لەو پێوەرانە دەربچوویایە، سازشی لەگەڵ نەدەکرد. لە پێش هەموو شتێکەوە کەسێکى سروشتی و هاوبەشیکار بوو. هاوبەشیکردن بۆ هەڤاڵ عەگید جێگای دڵخۆشی بوو.

شەهادەتی فەرماندە عەگید

ئێمە بە گردێکی بەردەڵانیدا هەڵدەکشاین. شەو بوو و ساردیش بوو. کۆتایی مانگی ئادار بوو، بەڵام سەرباری ئەوەش هێشتا چیای گابار بەفری پێوە بوو. بەفرەکە بە شەودا دەیبەست. لە شوێنێکدا هەندێک جێ پێمان بینی. هەڤاڵ عەگید دەستی خستە سەر شوێنپێکان و لێیان وردبوویەوە. وتی "ئەوە شوێنپێی دوژمنە، دەبێت ئێمە بە هەستیاری بجوڵێینەوە'. سەرلەنوێ دەستمان بە رێکردنەکەمان کردەوە. پێشڕەوی قوڵەکەى ئێمە عەبدولڕەحمان لالی دەشتایی بوو. ئێستا بە باشی لە بیرم نایەت، کە لەو رێکردنەدا کێمان لەگەڵ بوو، بەڵام لەگەڵ هەڤاڵ عەگید هەڤاڵ خرخال کەمال (وەلی تایهان) و سەلیم (فەوزی ئایدن) هەبوون. لە رۆشتندابووین، کە لە ناکاو دەستڕێژی گولـلەمان لێکرا. بۆسەمان بۆ دانرابوو و ئێمە و دوژمن لەناو یەکدا بووین. بەردێکى گەورە لە بەردەمماندا بوو. دوژمنی بەرەوەی لێ بڕیبووین و لەو لای ئەو بەردە بۆسەی دانابوو. نیوە شەو بوو و کاتژمێر لە دەورووبەری ٢ – ٣ دا بوو.

شەڕ لەوێدا نزیکەى ٢٠ بۆ ٣٠ خولەکی خایاند. دواى ئەوە ئێمە بەرەو خوار بوینەوە. هەڤاڵان لە دەشتەکەدا کۆبووبوونەوە. لەوی بینیم کە هەڤاڵ مەتین (قەلەندەر ئیلهان) بریندارە.

دواى ئەوە ئێمە گەیشتن، ژماردن دەستیپێکرد. هەڤاڵ عەگید و لەزگین دیار نەبوون. جگە لە هەڤاڵ مەتین هیچ هەڤاڵێکى تر بریندار نەبوو. شەهادەتی هەڤاڵ عەگید بە بیرماندا نەدەهات. ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە، کە هەڤاڵ عەگید و لەزگین لە گروپەکە دابڕاون و دەگەڕێنەوە بۆ لای گروپەکە. ئێوارە تاوەکو کاتی هەواڵەکانی بی بی سی ئێمە لە شوێنی گروپەکەماندا راوەستاین. هەڤاڵ عەگید هەر دیار نەبوو. ئێوارە کاتێک گوێمان لە هەواڵەکانى بی بی سی گرت، ئەو کاتە زانیمان هەڤاڵ عەگید شەهید بووە. سەرباری ئەوەى ئەو هەموو کاتەى بەسەردا تێپەڕێوە، بەڵام هەر هێشتا هەڤاڵ عەگید کاریگەریی خۆی هەیە. لە هەموو کات زیاتر ورە و هێزی لێوەردەگرم".

ژ.ت