هێزەکانى گەریلا لە خواکورک گورزی قورسیان لە دوژمن دا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا لە خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا لە خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیادا لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا:
هێزەکانیان رۆژی ٢٦ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید ئاخین چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانى دوژمن دا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان روون نەبووەتەوە. فڕۆکە جەنگییەکانى کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دواى چالاکییەکە ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکان بۆردومانکرد.
هەروەها ئەمڕۆ ٢٧ی ئادار لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا هێزەکانمان بۆ جاری دووەم لە شاخی شەهید ئاخین لە داگیرکەرانیان دایەوە. ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکان لەو چالاکییەدا روون نەبوویەوە.
یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان سەرکەوتوانە گەڕایەوە بارەگاکانی خۆی.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ٢٦ی ئادار و لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا ناوچەى شەهید کەنداڵ-یان لە هەرێمی حەفتانین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد، لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا ناوچەى دۆڵی شیڤێ لە هەرێمی زاپ-یان بۆردومانکرد.
هێزەکانمان لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێکیان پێ نگەیشت".
ژ.ت