'هێڵی مەزڵوم و عەگید هێڵی چارەنووسسازە'

ئەیلەم رۆنی یەکێک لە فەرەماندەکانى یەژاستا رایگەیاند، لە مێژووی پەکەکەدا هێڵی مەزڵوم و عەگید بەرەو پێشچووە. راشیگەیاند، مەزڵوم عەگیدی بە رێکخستن کرد، عەگیدیش خاوەنداریی لە میراتەکەى مەزڵوم کرد.

فەرماندەکانى یەژاستا ئەمینە ئەرجیەس و ئەیلەم رۆنی لەبارەى هەفتەی قارەمانی و قارەمانی و عەگیدبوونەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوان.

پەکەکە لە کوردستان راستییە زۆر بەرچاوەکەى کولتوری عەگیدییە (جوامێرییە)

ئەمینە ئەرجیەس فەرماندەى یەژاستا باسی کولتوری بەرخوردانی لە مێژووی کوردستاندا کرد، کە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە خوڵقاوە و عەگیدی و جوامێریی کردووە و وتی "کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان لە کەسایەتیی خۆیدا بەرخودانی پێشخست، تاوەکو هاوڕێ فەرماندە عەگید یەکەم هەنگاوی گەریلایی لە چیاکانى کوردستان هەڵگرت و تاوەکو ئەمڕۆ سەدان قارەمان لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن. لە کوردستاندا کولتوری جوامێری و عەگیدی کە ئێمە پێدەڵێین کولتوری قارەمانی، لە عەگیدیی عەشیرەکان بەشێکی دیاری عەگیدیی ئەم جوگرافیایەن، ئەو عەگیدانە لە دژی هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگە و سەردەستەکان بەبێ ئەوەى دەرفەتى هێزیان هەبێت بە ئیرادەی خۆیان هەستانەوە و کۆمەڵگەیان پاراست. نمونەى ئەوانە لە مێژووی کوردستاندا زۆرن. بۆ نمونە یەکێک لەوانە دەروێشی عەبدییە. پەکەکە لەو مێژووەدا نوێنەرایەتیی راستییەک دەکات، کە بەرزترین لوتکەى قارەمانییە.

'چالاکییەکەى هاوڕێ مەزڵوم مانیفیستۆی کولتوری بەرخودانی کوردستانە'

ئەرجیەس باسی چالاکیی کادێری پێشەنگی پەکەکە مەزڵوم دۆغان کرد و وتی "هاوڕێ مەزڵوم کادێرێکی پێشەنگ بوو و لەو چوارچێوەیەدا چالاکییەکی ئەنجامدا، کە بووە چالاکیی کولتوری بەرخودانی کوردستان. لەلایەکەوە خۆبەدەستەوەدان دەسەپێنرا، بەڵام لەلایەکی ترەوە لە کەسایەتیی مەزڵومدا بەرخودانی قارەمانی خوڵقێنرا. بەرخودان بە هاوڕێ مەزڵومەوە دەستیپێکرد. بە کەمالەکان، خەیرییەکان و فەرهادەکان بەردەوامیی پێدرا. چالاکیی هاوڕێی مەزڵوم مانیفیستۆی کولتوری بەرخودانی کوردستانە. ئەو ئیرادەیە کە جەستەی خۆی پارچە پارچە پێ تواندەوە و خۆی سەرلەنوێ ئافراندەوە، پەیامێکى بەرخودانی لە زیندانەوە گەیاندە چیاکان. بێگومان وەڵامی بەرخودانی زیندان هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، کە پێشەنگایەتیی هاوڕێ عەگید. بە تەقاندنی یەکەم گولـلە هاتووە تاوەکو رۆژی ئەمڕۆمان لە هەموو چیاکانی کوردستاندا لە کەسایەتیی گەریلادا پرۆسەیەکى قارەمانی بەڕێوەدەچێت".

'رۆناهی و بێریڤان قوربانی و باجی ئازادین'

فەرماندە ئەمینە ئەرجیەس رایگەیاند، لە مێژووی بەرخودانی قارەمانیدا رۆحێکى فیدایی خوڵقا و باسی لە جەنگاوەرانی ژن کرد، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کردستاندا فیدایانە و قارەمانانە تێکۆشاون. لەوبارەیەوە وتی "هەر چەند کولتوری هەفتەی قارەکانی لە مەزڵومەوە تاوەکو عەگید دەخرێتەڕوو، بەڵام دەبێت لەو هەفتەیەدا بە شێوەی تایبەت باسی ژنانی بەرخودێر و قارەمانیش بکرێت. زەکییە ئالکان لە دژی ئەو خۆبەدەستەوەدانە بەسەر ئامەددا دەسەپێنرا و بە وتنی 'ئامەد بەمشێوەیە خۆڕاگری دەکات' لەسەر قەڵای ئامەد ئاگری نەورۆزی بە جەستەى خۆی کردەوە.  بە دواى ئەویشدا رەهشان دەمیرەل قەڵای قادیفەی ئیزمیر چالاکییە گەورەکەى خۆی ئەنجامدا. هەروەها رۆناهی و بێریڤان لە ئەڵمانیا دەستیان خستە دەستی یەکتر و لە قەراخی چەمدا راوەستان و پەیمانی 'ئەگەر چەمیش بە لاماندا تێپەڕێت، بەڵام ئازاد نەبین، خۆمان بە ئاگر پاک دەکەینەوە' دا. رۆناهی و بێریڤان قوربانیی ئازادین. ئەو کولتوری بەرخودانە بە سەما یوجە درێژەى پێدرا. ئێمە کاتێک لێی ورد دەبینەوە،  ئەوە دەبینین کە رۆحی قارەمانی بۆ هەر سەردەم و کاتێک فیدایی ئافراندووە. بەو شێوەیە پەکەکە رۆحێکى نوێی ئافراندووە، قارەمانییەکى نوێی و ئازاییەتییەکى نوێی ئافراندووە و پێشیخستووە.

'شەهیدان بە بەرخودان ژیانێکی نوێ و مۆدێلێکی کەسی ئازادیان خوڵقاندووە'

ئەیلەم رۆناهی فەرماندەی یەژاستا سەرنجی خستەسەر شیکارییەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر عەگید و تی "لە رۆژی دروستبوونی پەکەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ و کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، لە هەموو گۆڕەپان و ئاستێکدا و لە هەر هەڵمەتێکدا دەیان قارەمان خوڵقاون. لە کوردستان و راستیی کوردستاندا ئەوەش خوڵقاوە. مانگی ئادار بۆ گەلی کورد و پەکەکە زۆر گرنگ و مانادارە. ٢٨ی ئاداری ١٩٨٦ فەرماندەی گەورەی شەڕ هاوڕێ عەگید شەهید بوو. شەهیدانمان نوێنەرایەتیی هێڵ و ئایدۆلۆژیمانن. ئەوان بە فیداکاری و بە هەوڵەکانیان بۆ تێکۆشان و بە پەیوەستبوونی خۆیان بە ئازادییەوە هێڵێک، شێوازێکى ژیان و مۆدێلێکى کەسیی ئازادییان ئافراندووە".

'هەڵوێستی فەرماندە عەگید گورزێک بوو لە دژی عەقڵییەتى باڵادەستی'

رۆناهی باسی ئەوەیکرد "کارەکتەری هەڤاڵ عەگید گورزێک بوو لە دژی هۆشمەندیی باڵادەستی، لە دژی زایەندپەرەستیی کۆمەڵگە و لە دژی کارەکتەرەکانى ئەو پیاوەی سیستمی کاپیتالیست دروستکردووە. ئەگەر مرۆڤ باسی پیاو بکات دەبێت خاوەنی کارەکتەری وەک عەگید بێت. بۆ ئەوەش رێبەرایەتی دەڵێت؛ 'ئێمە پیاوی وەک عەگید و ژنی وەک زیلانمان ئافراند' ئەوەى عەگیدی بە تێکۆشان ناساند هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بوو. ئەو رێگایەی پێناساند. لەو رووەوە بۆ ئەوەى خاوەنداری لە میراتەی مەزڵوم دۆغان بکات، بووە گەورەترین شوێنکەوتوی مەزڵوم".

'دەبێت پێشەنگ وەک عەگید بێت'

رۆناهی سەرنجی خستە سەر کەسایەتیی مەعسوم کۆرکماز و وتی "هاورێ عەگید زۆر بە هاوڕێ مەزڵوم کاریگەر بوو. مەعسوم کۆرکماز هاوڕێیەکى فەلسەفەی ئاپۆیی بوو. کاتێک مرۆڤ دەڵێت، هاوڕێ عەگید، راستەوخۆ رێکخستن، هۆشمەندیی ئازادی، دیسیپلین، دڵنەرمی و فەداکاری بە بیری مرۆڤدا دێت. ئێستاش بۆ گەلی بۆتان عەگید ئەو راستییەیە، چونکە هەڵوێستی هاوڕێ عەگید پەیوەستبونێکى گەورەی لە ناو گەلدا دروستکردبوو. قارەمانیش بە تەواوی یانی ئەوەیە، بوونە پێشەنگ دەبێت وەک هاوڕێ عەگید بێت. عەگیدەکان و زیلانەکان لە کەسایەتیى خۆیاندا کۆمەڵگەیەکى نوێ و ئەوەى کە دەبێت کەسەکانى ئەم کۆمەڵگەیە چۆن بن، بۆمانیان خستووەتەڕوو".

ژ.ت