هەپەگە: لە لێلیکان ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ئەوەی خستەڕوو، لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە لێلیکان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆن لە ئاگری، ئامەد وشێڕناخ زانیاری بڵاوکردەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئەو چالاکیانە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

'چالاکی لە لێلیکان'

هێزەکانی ئێمە لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە ڕۆژی ٢٢ ئەیلوول/٣١ی خەرمانان لە کاتژێر١٤:٣٠ خولەک لە گردی لێلیکان-ی ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان سوپای تورکیایان کردە ئامانج. لە دوو قۆڵەوە چالاکی ئەنجامدرا و سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج ولە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

' لەئاگری ئۆپەراسیۆنی سەربازی'

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوول/٣٠ خەرمانان بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی هالاجێ-ی چیای ئاگری دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. لە هەمان ڕۆژدا ولە نێوان کاتژمێرەکانی ٦ بۆ ٨ی ئێوارە بەفڕۆکە و هێلیکۆپتەر ناوچەکەی بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەروە هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە جێگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول/٣١ی خەرمانان بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات. سوپای تورکیا لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوە هەواڵی درۆ و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا گەریلا کوژراون.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هیزەکانی ئێمە هیج زیانیکیان نەبینیوە.

' ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئامەد وشێرناخ'

ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول/٢٨ی خەرمانان سوپای تورکیا لە ناوچەکانی شەهید کاوە-ی نێوان ناوچەی پاسوور، فارقین، لیجە و دەورووبەری ئامەد دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆمی سەربازی. ئۆپەراسیۆنەکە لە ٢١ی ئەیلوولدا بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

' گەریلا بیرنا یەڵمان شەهید نەبووە وخۆی گەیاندە هەڤاڵانی خۆی'

لە ڕاگەیەنراوێکی ئێمەدا لە ٢١ی ئەیلوول/٢٠ی خەرمانان ڕامانگەیاندبوو کە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی کاتۆمارێنوس-ی شێرناخ ٥ گەریلای ئێمە شەهید بوون. هەڤاڵی ئێمە هێرا هڤیدار(بەرنا یالمان) کە ئێمە وەک شەهید ڕامان گەیاندبوو شەهید نەبووە و بە سەلامەتی خۆی گەیاندە هەڤاڵانی خۆی.

'هێرشی ئاسمانی'

لە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوول لە کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر گردی کارتاڵ-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

لە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول/٣١ی خەرمانان لە کاتژمێر ٠١:١٠ خولەکدا هێلیکۆپتەرە کۆبراکانی سوپای تورکیا دۆڵی شەهید ڕوستەم-ی هەرێمی زاپ-یان تۆپباران کرد. بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە باخ و رەزی هاووڵاتیان ئاگری تێبەر بوو."

ک-ش