٣ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤإیرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٢٥ کەس.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە ٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنایان دەستنیشان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تووشبووەکان، دوو پیاوی تەمەن ١٩ و ٢١ساڵان لە شاری دهۆک و ئاکرێ و ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵە لە شارۆچکەی دەربەندیخان، کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٢٥ تووشبوو دەستنیشان کراون، لەنێویاندا (٢) حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و (٥٣) نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ز.ش