پژاک لەبارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی لە ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

حزبی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕاگەیەنراوێکێ بڵاو کردەوە.

پژاک ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران بەرپرسە لە تەندروستی جەستەیی و دەرونی هەموو زیندانیانی سیاسی، پێویستە بۆ مسۆگەربوونی مافی زیندانیانی سیاسی بەپێی پەیماننامە و پێوەرە نێونەتەوەییەکان (کە ئێرانیش تێیاندا ئەندامە)، بەرپرسیارانە و بە دوور لە بەرژەوەندییەکانی دەسەلاتی خۆی هەڵسوکەوت بکات.

ڕاگەیەنراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:

"ڕوانینی زاڵ بەسەر سیاسەتی ناوخۆیی ئێران لەسەر بنەمای ئەمە دانراوە کە دەتوانێت هەڕەشەکان بکاتە دەرفەت، شایەنی باسە کە لەم تێڕوانیینەدا تەنها بەرژەوەندییەکانی تاکلایەنەی دەوڵەت و دەسەڵات جێی پێدراوە و بەرژەوەندی گەل هیچ جێگایەکی نییە، بۆ هەمووان ئاشکرایە کە مەودایەکی گەورە کەوتووەتە نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات، کە دەسەڵات بەردەوام بە دروشمە ویشک و بێ ناوەڕۆکەکان هەوڵەدەدات ئەو مەودایە و لێکەوتەکانی پڕبکاتەوە و بیشارێتەوە، قەیرانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا، بێگومان ئەنجامی بەڕیوبەرایەتی هەڵە و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ڕەوایەتی لەدەستچووی دەسەڵاتە، دەسەڵات بەردەوام کێشەکان لە ڕوانگەی سیاسیی و ئەمنییەتییەوە دەبینێت و ڕێکارەکانیشی هەر لەم چوارچێوەیەدایە، هەبوونی هەمیشەیی ئەم ڕوانگەیەش بۆ لە ئەستۆنەگرتنی ئەرکەکانیەتی، بەم دواییانەش دەبینین کە پێچەوانەی هەموو پێوانە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەکان، مافی سەرەتایی زیندانیان نەک تەنها ڕەچاو ناکرێت، گەیشتووەتە قۆناغێکی قەیراناوی و مەترسیدار، لەگەڵ دۆخی خراپ و کارەساتباری زیندانەکانی ڕژێم بە تایبەت لە بواری پاکوخاوێنی و تەندروستیدا، ئەمکارە نیگەرانییەکی قووڵی لەناو کۆمەڵگا، خانەوادەی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی ئێران و جیهان دروست کردووە.

ڕوانینی زاڵ بەسەر سیاسەتی ناوخۆیی ئێران لەسەر بنەمای ئەمە دانراوە کە دەتوانێت هەڕەشەکان بکاتە دەرفەت، شایەنی باسە کە لەم تێڕوانیینەدا تەنها بەرژەوەندییەکانی تاکلایەنەی دەوڵەت و دەسەڵات جێی پێدراوە و بەرژەوەندی گەل هیچ جێگایەکی نییە، بۆ هەمووان ئاشکرایە کە مەودایەکی گەورە کەوتووەتە نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات، کە دەسەڵات بەردەوام بە دروشمە ویشک و بێ ناوەڕۆکەکان هەوڵەدەدات ئەو مەودایە و لێکەوتەکانی پڕبکاتەوە و بیشارێتەوە، قەیرانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا، بێگومان ئەنجامی بەڕیوبەرایەتی هەڵە و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ڕەوایەتی لەدەستچووی دەسەڵاتە، دەسەڵات بەردەوام کێشەکان لە ڕوانگەی سیاسیی و ئەمنییەتییەوە دەبینێت و ڕێکارەکانیشی هەر لەم چوارچێوەیەدایە، هەبوونی هەمیشەیی ئەم ڕوانگەیەش بۆ لە ئەستۆنەگرتنی ئەرکەکانیەتی، بەم دواییانەش دەبینین کە پێچەوانەی هەموو پێوانە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەکان، مافی سەرەتایی زیندانیان نەک تەنها ڕەچاو ناکرێت، گەیشتووەتە قۆناغێکی قەیراناوی و مەترسیدار، لەگەڵ دۆخی خراپ و کارەساتباری زیندانەکانی ڕژێم بە تایبەت لە بواری پاکوخاوێنی و تەندروستیدا، ئەمکارە نیگەرانییەکی قووڵی لەناو کۆمەڵگا، خانەوادەی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی ئێران و جیهان دروست کردووە.

بەرپرسیارێتی هەر چەشنە ڕووداوێک کە تەندروستی و ژیانی زیندانیانی سیاسی بخاتە مەترسییەوە لە ئەستۆی ڕژێمی ئیراندایە و ئەوان چاوپۆشیی لێناکەن، هەروەها "داوا لە هەموو لایەنەکان، چالاکوانانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و خانەوادەی زیندانیانی سیاسی دەکات کە لەم بابەتەدا هۆشیارانە و مرۆڤدۆستانە کار بکەن."

ف.ق