کاپیتالیزم بۆ مرۆڤایەتی کێشەی هەبوون و تەندروستیە

کاپیتالیزم بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووەتە کێشەی تەندروستی و هەبوون. ناوی ڕاستەقینەی ئەم نەخۆشیە کاپیتالیزمە. تا مرۆڤ لە کاپیتالیزم ڕزگار نەبێت، لە نەخۆشیەکانیش ڕزگاری نابێت.

وڵاتانی کاپیتالیست دوای ئەم پەتایە لە سیستمەکانیاندا هەندێک گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن. هیچ شتێک وەک پێشوو نابێت. بۆ درێژکردنی تەمەنی کاپیتالیزم هەندێک چاکسازی ئەنجامدەدرێن. چارەسەریش ئەوەیە مرۆڤ سیستمی کاپیتالیزم تێپەڕێنێت. ئەوانەی دەیانەوێت کاپیتالیزم تێپەڕێنن پێویستە کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بخوێننەوە و هەوڵێکی گشتی و گەورە بۆ تێکۆشان بدەن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەژاندنێکی گەورەی دروست کرد لە ڕووی سیاسی، ئابۆری، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا و زۆر ڕاستی ئاشکرا کرد. ئەو شتانەی پێشتر هەوڵی شاردنەوەیان دەدرا، ئێستا بە ئاشکرایی دەبینرێن. مرۆڤایەتی پێویست بوو لەبەرانبەر پەتایەک ئەوەندە لاواز نەبێت. کۆمەڵگایەک کە چووەتە سەر هەسارەکانی تر شۆڕشێکی زانستی ئەنجامدا، لە ڕووی ڕاگەیاندن و تەکنەلۆژیادا شۆڕشی گەورەی دروست کرد، بەڵام نابێت بکەوتایە ئەم دۆخە. پێویست بوو هەڵەکانی پێشوو ببینرایە. لەبەرئەوەی زانیاری ئێستا خاوەن کێشەیە. ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرای کردووە کە بەهاکانی کۆمەڵگا پێچەوانە دەکەنەوە. ئەو زانیارانەی ژێر کۆنتڕۆڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە ڕاهیبەکانی سومەر زیاتر دوورن لە ڕاستی و کۆمەڵگا. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، زانیارەکان ئەرکی خۆیان بەجێناهێنن و ئامانجیان ئەوەیە ڕاستیەکان بشارنەوە و هەموو شتێک بخەنە خزمەتی کاپیتالیزم. لەم ڕۆژانەدا پێویستە هەموو کەسێک بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە سەر زانست و زانیارەکان بخوێنێتەوە. پێویستە ببینێت کە بەڵایەتی چۆن هاتووەتە سەری مرۆڤایەتی.

بەرلەوەی ئێمە باس لە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕووی سیاسی، ئابۆری، کۆمەڵایەتی و کلتوری بکەین، پێویستە باسی هەڵوێستی دەوڵەتی تورک بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین. لەبەرئەوەی ئەو هەڵویستە بە ئەندازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و دەست لە کارەکتەری شەڕی تایبەتی خۆی هەڵناگرێت و گەلانی تورکیا و هەموو مرۆڤایەتی هەڵدەخەڵەتێنێت.

کۆرۆنا و شەڕی تایبەت لەدژی گەلان

کاتێک ڤایرۆسەکە لە چین دەرکەوت، باسی ڤایرۆسەکەیان نەکرد و کاتێک بڵاوبووەوە بە ناچاری باسیان کرد. لەبەرئەوەی زوو بڵاودەبووە و کوشەندە بوو. دەوڵەتان پێویست بوو ڕێشوێن بگرنە بەر بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ڕای گشتی ڕایانگەیاند. یەکێک لەوانەش دەوڵەتی تورک بوو. دەوڵەتی تورک کە هەموو کاتێک لەدژی گەل شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات و ڕاستیەکان لە گەل دەشارێتەوە، لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەردەوامی بە هەڵوێستەکەیدا . ماوەیەکی زۆر ڕایانگەیاند لای ئێمە پەتاکە نییە و شاردیانەوە.

دوو مانگ ڕایانگەیاند، لە وڵاتەکەمان پەتا نییە و هەڵویستیان نەبوو و بەو هۆیەوە پەتاکە بڵاوبووەوە. خەڵکەکە بەردەوامیان بە ژیانی ئاسایی خۆیاندا و کەسانی نەخۆش بە ئازادی دەگەڕان و نەخۆشی بڵاوبووەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە ڕایگەیاند لای ئێمە پەتا نییە و بووە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە. دوای دوومانگ لێدوانیاندا. ئەوە تاوانە. گرتنی دەروازەکانی ئێران و سنوردارکردنی هاتوچۆی چین ڕێوشێنی گەورە نین. بەداخەوە لە کۆتاییدا ناچاربوون هەندێک ڕێوشوێن بگرنەبەر. لە هەموو شوێنێکی جیهان خولی تۆپی پێ قەدەغەکران، بەڵام لە تورکیا قەدەغەنەکراون و بەردەوامی بەوە دەدەن کە ڕێوشوێنی پێویست نەگرنەبەر.

ئەردۆغان لە دوایین لێدوانیدا وەک ئەوەی دوو مانگ درەنگ نەکەوتنێ وتی، ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر. لەبەردەم گەلی تورکیا و جیهان درۆی کرد. بە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە بەڵام ئەیشارنەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە ١٠ ئەوەندەیە. بەڵام ئەوە وەک نەخۆشیەکانی تر پیشاندەدرێت. ناوەندی شەڕی تایبەت دەڵیت پێویستە ڕۆژانە چەند حاڵەتێکی مردن ڕابگەیەنرێت. گروپی شەری تایبەتی ئەردۆغان ژمارە ڕادەگەیەنێت.

پێویستە گەلانی تورکیا لێپرسینەوە بکەن

لە تورکیا و کوردستان هیچ کەسێک بڕوای بە قسەکانی وەزیری تەندروستی نییە. لەبەرئەوەی لەژێر ئەنجامی قوڕسدا نەمێننەوە، ژمارەی نەخۆش و مردووەکان کەم ڕادەگەیەنن. پێویستە گەلانی تورکیا لێپرسینەوە بکەن. گەلی کورد بینی کە چ دوژمنێک بەرانبەریان وەستاوەتەوە. ئەم پەتایە زیاتر کاریگەری لەسەر ئەستەنبوڵ و گەلی کورد کردووە، بەڵام کەمترین خزمەتی تەندروستی بۆ کوردە کراوە. لە کوردستان پشکنین ئەنجامنادرێت و ئەوەش نیشانی ئەوەیە کە هەڵوێستیان لەدژی کورد چۆنە. لەم دۆخەدا لە کوردستان قەیوم لەسەر شارەوانیەکان دامەزرێنران و ئەمەش ئاشکرایدەکات کە هەڵوێستیان لەدژی کورد چۆنە.

بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرابوو کە شارەکان بۆ مرۆڤ چ مەترسیەک دروست دەکەن. ئەو کەسانەی لە ئەستەنبوڵ دەژین، ڤایرۆسەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەریان دروست کردووە. ئەم ڤایرۆسکە زۆر کەم لە گوندەکان هەیە. لە ڕۆژئاوای فورات و دەرسیم دەوڵەت بە شەڕی تایبەت ڕێگای بۆ کۆچ بۆ شارە گەورەکان کردووەتەوە. بە کۆمەڵکوژی مەڕاش لە ساڵی ١٩٧٨ ئەو کۆچە زیادیکرد. لە ساڵەکانی ١٩٩٠ بەم لاوە بە سوتاندنی گوندەکان، کوشتنی بکوژ نادیار کۆچ زیادیکرد و کوردستان چۆڵکرا.

ناوی ڕاستەقینەی نەخۆشیەکە کاپیتالیزمە

ڤایرۆسەکە ئاشکرای کرد کە ژیان لە شارە گەورەکان ناتوانرێت بەردەوامی پێبدرێت. ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر کورد بگەڕێنەوە سەر گوندەکانی خۆیان. کورد کاتێک بگەڕێنەوە بۆ کوردستان دەتوانن ژیانێکی جوان بنیاتبنێن. کاپیتالیزم خۆی ژیانەی دەوەستاند. ئێستا ئەو دۆخە دروست بوو. پێویستە مرۆڤ ژیانی مۆدێرنیتە بخاتە لایەک و ڕوو لە هزری کۆمەڵایەتی و ژیانی مۆدێرنیتەی کۆمەڵایەتی بکات. ژیانی مۆدیرنیتەی دیموکراتیک پێویستە پەرە بە ژیانی گوند و بەرزاییەکان بدات. کوردستان هەموو کاتێک بووەتە ناوەندی کلتوری و بەخێوکردنی ئاژەڵ. بێگۆمان مرۆڤ ناتوانێت بگەڕێتەوە سەد ساڵ لەمەوبەر بەڵام ژیانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم هەڵخەڵەتاندنێک بوو.

ئەم شاریبوونە، مۆدێرنیتە کاپیتالیزم بۆ ئەندوسترییالیزم بنیاتینا. هاوسەەنگی سروشتی تێکدا. کۆمەڵایەتیبوونیش هەڵوەشێنرایەوە و کارەکتەری مرۆڤاکەان گۆڕا. هەڵوەشاندنی کۆمەڵگا بە واتای تێکچوونی مرۆڤەکان دێت. دوژمنایەتی مرۆڤایەتی دەکات. لە کۆتاییدا پەتایەکی گەورە ڕووبەڕوومان بووەوە. لەوانەیە چارەسەری بۆ پەتاکە بدۆزرێتەوە، ئەگەر مرۆڤ خۆی لە کاپیتالیزم ڕزگار نەکات، نەخۆشی تری قوڕس دروست دەبن. لەبەرئەوەش کاپیتالیزم بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووەتە کێشەی تەندروستی و هەبوون. ناوی ڕاستەقینەی ئەم نەخۆشیە کاپیتالیزمە. تا مرۆڤ لە کاپیتالیزم ڕزگاری نەبێت، لە نەخۆشیەکانیش ڕزگار نابێت.

چارەسەری تێپەڕاندنی کاپیتالیزمە

وڵاتانی کاپیتالیست دوای ئەم پەتایە لە سیستمەکانیاندا هەندێک گۆڕانکاری ئەنجامدەدەن. هیچ شتێک وەک پێشوو نابێت. بۆ درێژکردنی تەمەنی کاپیتالیزم هەندێک چاکسازی ئەنجامدەدرێن. چارەسەریش ئەوەی مرۆڤ سیستمی کاپیتالیزم تێپەڕێنێت. دوای ئەم پەتایە هەندێک گۆڕانکاری و گەڕانەوە ڕوودەدات بەڵام ئەوە چارەسەری نابێت.

چارەسەری ئەوەیە پیویستە کاپیتالیزم تێپەڕێنرێت. پێویستە ئابۆری کۆموناڵ کە خۆی دەسپێرێتە ئیکۆ – ئیندۆستری، لەدژی مۆردێرنیتەی کاپتالیزم بکەوێتە بواری ژیانەوە، یان ژیانی دیموکراتیکی کۆمەڵگا بنیاتبنرێت. جیهان پێویستە لە کۆمون و ئەنجومەناندا خۆی بەڕێکخستن بکات و لە هەموو شار و ناوچەکان خۆی بەڕێوەببات. سیستمێک کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا خۆی بەڕێکخستن دەکات و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆ بکەن. بەرێوەبەرایەتی گەل لەسەر بناغەی کۆنفیدڕال. گەل دەتوانێت ئەم سیستمە لەدژی دەوڵەت جێگیربکات. گەل ئیرادەت خۆبەرێوەبردن پیشان دەدات. دەتوانێت ئەو شتە بکات. ئەگەر ڕەنجدەر، هەژار، گەنج و ژنان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بیانەوێت خۆیان لە کاپیتالیزم ڕزگار بکەن، شۆڕشێکی بەم شێوەیەک دیموکراتی گونجاوە دەبێت.

بێگۆمان تێکۆشان لەدژی کاپیتالیست پرسێکی وەهایە کە ئەم نووسینە تێدەپەرێنێت. دوای ئەم پەتایە بۆ مرۆڤایەتی بووەتە سیستمێکی ناپێویست. کاپیتالیز کە دەمێکە بووەتە دوژمنی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا، ئیدی بۆ هەبوونی فیزیکی مرۆڤایەتیش بووەتە دوژمن. بۆ تێکۆشانی دژی کاپیتالیزم ، لە ڕووی چالای و تئۆری و فکرەوە قسەی لەسەر دەکرێت و هەنگاو دەنرێت.

پێویستە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێندرێتەوە

ئەوانەی دەیانەوێت کاپیتالیزم تێپەڕێنن پێویستە کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بخوێننەوە. لەم کتێبەدا ئەو شتانە هەیە کە لە هیچ کتێبێکی تردا نییە. مرۆڤ ناکەوێتە دوودڵی ئەگەر کتێبەکانی ڕیبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە. گفتوگۆ لەسەر کتێبەکان بکرێت، ئەو کاتە تێکۆشانی دژی کاپیتالیزم بەهێزتر دەبێت.

مەسەلەیەکی تر ئەوەی کە پێویستە شۆڕشگێر و دیموکرات لەدژی دەسەڵاتی چۆن بجوولێنەوە. پێویستە هەڵوێستی دژی ئاکەپە و مەهەپە نەگۆڕدرێت. پێویستە کۆمەڵگا لەبەرانبەر ئەم پەتایە پشتی یەکتری بگرێت. بۆچوونی سیاسی چۆن بێت کێشە نییە، پێویستە یەکگرتنێک دروست ببێت. لە هەمانکاتدا پێویستە هەڵوێستی دژی دەسەڵات ئاشکرا ببێت. هەڵەیە کە هندێک کەس دەڵێن ئەم ڤایرۆسە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست دەکات و لەدژی دەسەڵاتی فاشی نەرم دەجووڵێنەوە. پێویستە لە بەرانبەر ئەم دەسەڵاتە کە ڕێوشوێنەکانی درەنگ خستووە و لەدژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان دوژمنایەتی زیاد دەکات، تێکۆشان بەهێز بکرێت. پێویستە بۆ ڕزگاربوون لەم دەسەلاتداریە یەکگرتن و تێکۆشان بەڕێوەببرێت.

سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

ف.ق