گوندێکی دێرسم بەهۆی کۆرۆناوە کەرەنتینەکرا
لەبەرئەوەی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، گوندی ڕچکی مزگری دێرسم کەرەنتینەکرا.
لەبەرئەوەی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، گوندی ڕچکی مزگری دێرسم کەرەنتینەکرا.
لە گوندی ڕچکی مزگری دێرسم کە ٦٤ کەسی تێدا دەژین، دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران و گوندەکە بە تەواوی کەرەنتینەکرا. هەردوو کەسەکە لە ئەستەنبوڵەوە گەڕاونەتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک لە گوندەکە چووەتە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی برا ١٥ ساڵەکەی بهێنێتەوە، لە ئەستەنبوڵ تووشی کۆرۆنا بووە و دواتر چوار کەس لە خێزانەکەی تیستیان بۆکراوە و کەسێکی تریان تووشی ڤایرۆسەکە بووە و دواتر بریاردراوە هەموو گوندەکە کەرەنتینە بکرێت.
ف.ق