گیراوی نەخۆش وەفا کارتال ٧٨ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن

گیراوی نەخۆش وەفا کارتال کە بەهۆی ئەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت وبۆئەوەی دەنگی گیراوانی نەخۆشی دیکە بگەێنێتە دەرەوە ٧٨ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن هەتامردن. ئۆمووت کارتال بۆ دۆخی براکەی بانگەوازی ئاراستەی ڕای گشتی کرد.

وەفا کارتال-ی ٤٢ساڵ تەمەن کە لە بەندیخانەی تیپی ( )-ی ژمارەی یەک تێکێرداگێ دەمێنێتەوە، بە هۆی ئەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆناکرێت و سەرەنج بخاتە سەرگیراوانی نەخۆشی دیکە لە بەندیخانە ئەمە ماوەی ٧٨ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. بەرپرسانی بەندیخانە لە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوول/٢٧ی خەرمانان-ی ٢٠١٧ وە کارتانیان خستووەتە ژووری تاکەکەسی. کارتال تووشی کیشەی لێدانی دڵ بووە و ٣ گرێ لەناو سەری کارتاڵدا دروست بووە کە لەگەورەبووندایە کە ئەمە گیانی ناوبراوی خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها کارتال تووشی نەخۆشییەکانی هیپاتید-ی بی، مەعدە، شەکرە، نەخۆشی ڕیخۆڵە،هێمورۆئید(مایرسیری) و پرۆستات بووە.

ئۆمووت کارتال برای ئەوگیراوە سیاسیە دەربارەی دۆخی براکەی خۆی وتی، " پێش ئەوەی کە ئەوببەنە بەندیخانەی تەکێرداغ، لە بەندیخانەی کیریکلار دەمایەوە. لەوێشدا بە کەیفی خۆیان چارەسەری پزیشکیان بۆنەدەکرد."

کارتال ئەوەی خستەڕوو کە براکەی لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوول/٢٧ی خەرمانای ٢٠١٧وە  کە بڕیاری گواستنەوەی درا ڕێگەیان بە براکەم نەدا کە کەلوپەلەکانی خۆی ببات وتی، " بۆ ئەوەی کە کەلوپەلەکانی وەربگرێت ماوەی ١٠ ڕۆژ دەستی دایە مانگرتن لەخواردن."
' من بە سەرفەرازی بمرم'

کارتال وتی، براکەی دوایین جارلە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان لە ڕێگەی تەلەفون پێوەندی پێمەوەگرت و وتی، " بەمنی وت،' من ئیتر چاوەڕاوانی هێچ ناکەم. من ئامادەم بەسەرفەرازی بمرم'. من دوێنی جارێکی دیکە بۆدۆخی پێداچونەوەم کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ناتوانێت بگەڕێت و تانوانێت بێتە لای تەلەفونەکە نەیتوانی لەگەل مندا قسەبکات. من داوام لە بەڕێوەبەران بەندیخانەکرد کە ئیزن بدەن کە چاوم بەبراکەم بکەوێت، بەڵام داواکارییەکەی منیان قەبووڵ نەکرد."

کارتال ئاشکرای کرد کە براکەی بۆئەوەی سەرەنج بخاتە سەردۆخی گیراوانی نەخۆش دەستی داوەتە منگرتن لە خواردن و وتی،" ئەو شتەی کە ئەو دەیکات بەرخۆدانێکی شەخسی نییە. دەیهەوێت تیشک بخاتە سەردۆخی سەدان گیراوی نەخۆش لەناو بەندیخانەکانی تورکیادا."

کارتال وتی، " دەبێت کە لەدەستی ئێمە بێت کە گیراوێکی دیکە لە بەندیخانە ڕزگار بکەین" وداوای لە ڕای گشتی کرد کە بەئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان هەستن.

ک-ش