گەریلاکانى هەپەگە / یەژاستار لە خواکورک گورزیان لە داگیرکەران دا

گەریلاکانى هەپەگە / یەژاستار لە ناوچەى خواکورک گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانى سوپای تورکی داگیرکەر دا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەى چالاکیی هێزەکانى گەریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

"هێزەکانى یەژاستارمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا لە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە دژی کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر شاخی شەهید دەروێش چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانى دوژمن دا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە روون نەبویەوە. یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانیان.

فڕۆکە جەنگییەکانى کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:

رۆژی ٢٦ی ئادار لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شاخی هەکارییان لە ناوچەى مەتینا بۆردومانکرد.

لە ٢٧ی ئادار و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان لۆلانیان لە ناوچەى خواکورک بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەهێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت