گەریلای ئومێد و ژیانی ئازاد؛ کوردستان دەلیل ئاخین
"بۆ ئەوەى ببمە هێزی وەڵامدانەوەى ئەو ژیانە، هەموو کات تێکۆشان و ئومێدی گەورە لە دڵی خۆمدا گەشاوەتر دەکەم".
"بۆ ئەوەى ببمە هێزی وەڵامدانەوەى ئەو ژیانە، هەموو کات تێکۆشان و ئومێدی گەورە لە دڵی خۆمدا گەشاوەتر دەکەم".
کوردستان دەلیل ئاخین (گوڵۆ دۆغان) ساڵی ١٩٩٥ لە گەڤەرە لە دایک دەبێت. ساڵی ٢٠١٢ لە وان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بوو. گەریلا کوردستان لە گەشتەکەیدا لە مەیدانەکانی ئازاد، لە ناو هەڤاڵەکانیدا، واتە لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا و لە زۆر شوێنی تردا تێکۆشاوە.
گەریلا کوردستان بەهۆی هێرشی ئاسمانی لە مانگی نیسان لە گارە لەگەڵ هەڤاڵەکانی تێکۆشانیدا لە ساڵی ٢٠١٩ چووە کاروانى نەمرانەوە. گەریلا کوردستان پەیوەستبوونی خۆی بە حیزب و هۆکاری بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانى بزووتنەوەى ژنان بەمشێوەیە خستووەتەڕوو "لە ئەنجامی هێرشەکانى دوژمن و بە تایبەتی هێرشەکانى سەر گەلەکەمان، بە پێویستم زانی بۆ تۆڵەسەندنەوەى گەلەکەم لە دوژمن بەشداری ریزەکانى پەکەکە ببم. تاوەکو ئێمە بتوانین ببینە وەڵام لە دژی ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر سەرۆکدا سەپێنراوە. ئێمە بە هەموو هێزی جەوهەریمانەوە لە دژی دوژمن دەبینە خاوەن هەڵوێست و شەڕی هەبوونمان بەڕێوەدەبەین".
گەریلا کوردستان بە توڕەیی بەرامبەر بە سیاسەتی دوژمن، بە تایبەتی ئەوەى دوژمن بەرامبەر بە گەنجانی کورد ئەنجامی دەدات دەڵێت "ئامانجی ئەو هێڵە، ئەو شەڕە دەروونیەى بەسەریاندا دەسەپێنرێت بۆ ئەوەیە ئەوان لە ورە و ئیرادەى نەتەوەیی دووریان بخەنەوە، بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت لە پەیوەستبوونمان بە نرخەکانمان دوورمان بخاتەوە. بە دڵنیاییەوە بە ئەندازەی ئەو پەیوەستبوونەمان بە بزووتنەوەکەمان، سەرکەوتن و ئازادیی سەرۆکایەتی و گەلەکەمان بەدی دێت".
ئاوێتەى چەکەکەى بوو بوو
گەریلا کوردستان لە ناو بزووتنەوەی ژنی ئازاد و بۆ تێگەیشتنی خۆی لە راستی لەسەر تێزەکانى سەرۆکایەتی خۆی قوڵ دەکردەوە. بە هەموو هێزی خۆیەوە و لە قورسترین هەلومەرجدا لە چیا ئازادەکاندا تێکۆشانی خۆی بۆ رزگارکردن بەڕێوەدەبرد.
گەریلا کوردستان بۆ بەجێهێنانی ئامانجەکەى و ئەو ئەرکەى دەکەوتە سەر شانی بەمشێوە بۆ هەڤاڵەکانى باس دەکرد "بۆ ئەوەى ببمە هێزی وەڵامدانەوەى ئەم ژیانە، هەموو کات تێکۆشان و ئومێدی گەورە لە دڵی خۆمدا گەشاوەتر دەکەم. چونکە ئەم ژیانە نوێنەرایەتیی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دەکات. خۆشویستن و پاراستنی ئەو ژیانە بە ئەرکی یەکەمی خۆمی دەزانم".
هەروەها هۆکاری پەیوەستبوونی خۆی بە حیزبەوە بەمشێوەیە خستووەتەڕوو "ئەوەى کاریگەریی لەسەر من دروستکردووە، بە تایبەت لە ناو ژیاندا، هەڤاڵێتی پەکەکەیە، کە بە فەلسەفە و بیردۆزیی سەرۆکایەتی بونیات نراوە. یانی ئەو هەڤاڵانەى هاوڕێم بوون، بۆ من بوونە گەورەترین سەرچاوەی ئومێد. لە دڵیشمدا جێگەیەکى بەنرخ و ماناداریان بۆ خۆیان دروستکردبوو".
ژ.ت