یادی ئاپێ مووسا كرایه‌وه
یادی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی كورد مووسا عه‌نته‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی نسێبینی باكووری كوردستان كرایه‌وه.
یادی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی كورد مووسا عه‌نته‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی نسێبینی باكووری كوردستان كرایه‌وه.
خه‌باتكارانی مێدیای ئازاد، په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئه‌ندام و به‌رپرسانی هه‌ده‌په، پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده)، كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨ و ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی دیكه به ئامانجی یادكردنه‌وه‌ی مووسا عه‌نته‌ر كه له ٢٠ی ئه‌یلوولی ١٩٩٢ له سه‌یرانته‌په-ی ئامه‌د تێرۆر كرا، هاتنه گوندی ستلیل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی نسێبین له پارێزگه‌ی مێردین و سه‌ردانی گۆڕی ئاپێ مووسایان كرد. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد و پلاتفۆڕمی ژنه‌ڕۆژنامه‌وانانی میزۆپۆتامیا (MKGP)ش ئاماده بوون.
ئاماده‌بوان له‌سه‌ر گۆڕی ئاپێ مووسا دوعایان كرد و ڕێزیان له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه گرت كه له تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراتیدا ژیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوسه‌رۆكی لقی مێردین‌ی هه‌ده‌په عه‌لی سینجار له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتی، مووسا عه‌نته‌ر بۆ گه‌لی كورد كه‌سێكی زۆر گرینگه. ئه‌و چناری كوردان بوون. ئه‌ندامی دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌ده ئه‌نگین توركه‌ك-یش ده‌ستنیشانی كرد، مووسا عه‌نته‌ر بۆ گه‌لی كورد و كوردستان چنارێك بوو.
«جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئاپێ مووسا ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی ده‌نووسنه‌وه»
له مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتاری شاری مێردین‌ی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای گوتی، «تێكۆشان و گه‌ڕانمان به‌دوای ڕاستیدا له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌واندا به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌وره‌تر ده‌بێت. تێكۆشانی ئاپێ مووسا و لێگه‌ڕینه‌كانی به‌دوای ڕاستیدا بوو به نه‌ریتێك كه له دوای خۆی به‌جێی هێشتووه. جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئاپێ مووسا ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی ده‌نووسن. تێكۆشانی ئیبراهیم ئایهان ده‌نووسن. ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی دێرسم، مونزور، سوور، جزیر و به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی ده‌نووسنه‌وه.»
وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد حه‌قی بۆلتان ده‌ستنیشانی كرد، به‌شوێنپێی ئاپێ مووسادا به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان. گوتیشی، «ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی به‌شوێنپێی ئاپێ مووسادا ده‌ڕۆن ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و زۆرداری ده‌بنه‌وه. هێشتا ١٧٥ ڕۆژنامه‌وان زیندانین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌ون، ده‌گیرێن. ئێمه ویستمان له ئامه‌د یادی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ڕێگریمان لێ كرا. ئه‌وان له نه‌ریتی ئاپێ مووسا ده‌ترسن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له نه‌ریتی ئاپێ مووسا.»
كوڕی مووسا عه‌نته‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و گوتی، من بینیم كه ئه‌وان چه‌نده له ئێمه ده‌ترسن. له وێنه و مێخه‌كه‌كان ترسان. جارێكی دیكه بینیم كه ئێمه زۆر به‌هێزین.
s.m