یەژاستار لە خواکورک لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا

هێزەکانی یەژاستار لە گردی شەهید دەرویشی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٧ی ئازار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گردی شەهید دەرویشی سەر بە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازان کە لەسەر گردەکە جێگیر ببوون چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزێکی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان تا ئێستا نەزانراوە.

٢٧ی ئازار کاتژمێر ١٩:٠٠ فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری گۆلکای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد. لە هێرشە ئاسمانیەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق