یەکێتی: هەڵوێستەکانی پەدەکە لەگەڵ یەك ڕیزیی ناوماڵی كورد یەك ناگرێتەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەرامبەر سەردانی تاک لایەنەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بەبێ ئاگاداریی یەکێتی بە بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیشان دا و دەڵێت،ئەم كارەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەك ڕیزیی ناو ماڵی كورد نایەتەوە.

دوای ئەوەی لە میدیاکاندا دەرکەوت کە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق(پ.د.ک) تاک لایەنە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی یەکیەتی نیشتمانی لە سەرپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ گفتوگۆ لەگەل لایەنە سیاسیەکاندا سەردانی بەغداد-ی کردووە ، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (ی.ن.ک) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕخنەی تووندی لە هەڵویستەکەی پەدەکە گرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هاتووە: بە پێچەوانەی یەك هەڵوێستی ناوماڵی کورد لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە هەواڵی سەردانی شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغداد دەبیستین وئەمە هیچ خزمەتێک بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد ناکات.   

لە ڕاگەیەنراوەکەی یەکیەتیدا ئاماژە بەوەش کراوە کە پەدەکە لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان وجێگرەكانی  تاك لایەنە لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی ناو پەرلەماندا گفتوگۆی كردبوو .

جێگای ئاماژەی پێشتر (ی.ن.ک) و (پ.د.ک)، رێککەوتبوون لەسەرئەوەی، کە بە یەک شاند سەردانی بەغداد بکەن وخاوەن یەک پرۆژەبن، لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ودەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەو دوولایەنە بە یەک شاند چەندین جارسەردانی بەغدایان کرد.