یەکەکانى تۆڵە؛ چالاکی و بانگەوازی کرد
یەکەکانى تۆڵەی شەهید زەریان دەنیز ئاگری نەورۆزیان کردبووە و لە دژی شوێنی فاشیستەکان چالاکییان ئەنجامدابوو. یەکەکان بە وتەی "دەوڵەتى تورک دەیەوێت بە ڤایرۆس بیکوژێت" بانگەوازێکى بۆ گەنجان بڵاوکردەوە.
یەکەکانى تۆڵەی شەهید زەریان دەنیز ئاگری نەورۆزیان کردبووە و لە دژی شوێنی فاشیستەکان چالاکییان ئەنجامدابوو. یەکەکان بە وتەی "دەوڵەتى تورک دەیەوێت بە ڤایرۆس بیکوژێت" بانگەوازێکى بۆ گەنجان بڵاوکردەوە.
یەکەکانى تۆڵە لەبارەى چالاکییەکانیان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیشی بۆ گەنجان تیادایە و تیادا هاتووە:
چالاکی
"ئەندامانمان لە یەکەی شەهید زەریان دەنیز رۆژی ٢١ی ئادار لە باشاکشەهیری ئیستەنبول و رۆژی ٢٤ی ئادار لە گەڕەکی کاناریای ناوچەى کۆچوکچەکمەجەی ئیستەنبول و رۆژی ٢٢ی ئادار لە شاری باگجیلاری ئیستەنبول ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بەهۆی هێرشی پۆلیسە داگیرکەرەکانى دەوڵەتى تورکەوە لە هەندێک شوێن شەڕ روویدا.
رۆژی ٢٦ی ئادار لە یەنی بۆسنای ئیستەنبول لە دژی کارگەیەکی جلوبەرگی فاشیستەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو ئەنجامی ئەو چالاکییەکدا کارگەکە وای لێهاتووە، کە ئیدی ناتوانێت کاری پێبکرێتەوە.
'دەوڵەتى تورک دەیەوێت بە ڤایرۆس بیکوژێت'
دەوڵەتى تورکی بکوژی کوردان بۆ قڕکردنی گەلی کورد هەموو شێوازەکانی سڕینەوەى کولتوری و جەستەیی لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدات. بۆ سڕینەوەى گەلی کورد دوێنێ هێرشی کردە سەر شارەکانى باکووری کوردستان، شارەکانى عەفرین و سەرێکانی، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە هەوڵ دىدات بە ڤایرۆسی بکوژی کۆرۆنا (Covîd-19) گەلی کورد بکوژێت. هەوڵ دەدات ئەو ڤایرۆسەی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست کردوویەتی بە بەڵای سەر مرۆڤایەتیى بە ئەنقەست لە باکووری کوردستان و زیندانەکاندا وەک چەکێکى بایۆلۆژی بەکار بهێنێت و بە بێبەشکردنی گەلەکەمان لە مافە تەندروستییەکانی رووبەڕووی هێرشی بایۆلۆژیک بکاتەوە. هەروەها بە سوودوەرگرتن لەو دۆخە ئەو ڤایرۆسە دروستیکردووە، بەبێ راوەستان ئۆپراسیۆن و هێرش دەکات.
قەیومەکان لە شارەکانی باکووری کوردستان هەم ئابووری گەلەکەمان دەدزن و هەمیش دەستیان بەسەر مافەکانى نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندروستیی گەلەکەماندا گرتووە تاوەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) وەک چەکێکی بایۆلۆژی بەکار بهێنن و یەکێکیش لە ئامانجەکانى دەستبەسەردا گرتنی شارەوانییەکان بۆ ئەوەیە. (تەنها لەم چەند رۆژەدا دەستیان بەسەر ٨ شارەوانیی باکووری کوردستاندا گرتووە).
بە ناوی یەکەی تۆڵەوە، کە کاردانەوەى خۆپاراستنی گەلی کوردە، ئێمە لە دژی هێرشە بایۆلۆژییە و قێزەونەکانى دەوڵەتى تورک چالاکیی تۆڵەسێنی ئەنجام دەدەین. لەو چوارچێوەیەدا داوا لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین، کە لە دژی هێرشە بایۆلۆژییەکانى دەوڵەتى تورک هۆشیار بن و داواش لە گەنجانی کوردستان دەکەین، کە لە دژی ئەو مەترسییە چالاک بن".
ژ.ت