سوپای تورک چەندین ناوچەى ئیدلبی بۆردومانکرد

سوپای تورکی داگیرکەر چەندین ناوچەى لە ئیدلب تۆپبارانکرد.

بەپێى زانیارییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر سەراقیب و نەیرەبی لە ئیدلب تۆپبارانکردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو تۆپبارانەى سوپای تورکی داگیرکەردا، چەتەکانى دەوڵەتى تورک هێرشیان کردووەتەوە سەر باکووری لازقیە.

هێزەکانى رژێمى سوریاش هێرشیان کردووەتە سەر جسر شغور، کە دەکەوێتە سەر رێگای ئێم ٤.

ئەو هێرش و تۆپبارانانە لە دواى هەڕەشەى دەوڵەتى تورک دێت بۆ داگیرکردنى ئیدلب.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پلان و جاڕنامەیەک بۆ ئاگربەست بەدەست نەهات. بەپێى سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، رووسیا لە دژی بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش وەستاوەتەوە. پێشنیازەکە لەلایەن فەرەنساوە ئامادە کرابوو. لە پێشنیازەکەی فەرەنسادا دواى "کۆتایهێنان بە دوژمنایەتى" و "جموجوڵ بەپێى پێوەرە یاساییە مرۆییەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بێت".

ژ.ت