'کوردستان لە چاویی دەوڵەتی تورکەوە یەک شتە وهەمووی بە هەڕەشە دەبینێت'

یاریدەدەری هاوسەرۆکی فەرمانگەیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گوڵستان عەلی ئاماژەی بەوەدا نێتی دەوڵەتی تورک تەسفیەکردنی گەلی کوردە لە هەموو پارچەکانی کوردستانە، پەدەکە بەم شێوەیەیی نابینێت بۆیە هاوکاری دەکات.

هێرشی داگیرکاریی

یاریدەدەری هاوسەرۆکی فەرمانگەیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گوڵستان عەلی وتی لە دژی هێرش و یارییە پیسەکانی دەڵەتی تورک، پێویستمان بە تێکۆشان و هێزیی جەوهەرییە.

گوڵستان عەلی پەیوەست بەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بە شکستی دەسەڵای ئاکەپە-مەهەپە کرد لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا و وتی: "ئەردۆگان هەموو کاتێک خواستێکی بە ئافراندنی دوژمنایەتی، دەسەڵاتەکەی بهێڵێتەوە. لە ئێستاشدا هەمان سیاسەت دەکات. بۆ دەرچوون لە قەیرانەکانی خۆی، هێرشی سەر باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. بۆیە ئەم هێرشانە بە یەکانە ڕزگاری خۆی دەبینێت. پلان و هێرشی داگیرکاری نوێی لە مەرامدایە. هەوڵدەدات هاوبەش بۆخۆیی پەیدابکات. چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەوڵەتاندا ئەنجام داوە، چاوپێکەوتنی حکوومەتی عێراق و پەدەکەش لەم چوارچێوەدایە. ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاییە.بۆیە هێرشەکانی ناوەستێنێت. لە ئێستادا لە باشوور دەستی بەهێرشەکانی کردووە، هەوڵدەدات حکومەتی عێراقی بەشدار پێبکات، پەدەکەش وەک هەمیشە پشتگیری لێ دەکات، بەڵام ئەمجارە داوای لێدەکات بەشێوەیەکی چالاکتر بەشداربێت لەم پلانەدا."

گوڵستان عەلی ئاماژەی بەوەدا هەر لەسەرەتایی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ئەم سیاسەتەی پەدەکە زەرەرێکی زۆی گەیاندووە بە هەرێمەکان و وتی: "بە هەمان شێوەیش زەرەرێکی زۆری گەیاندووە بە باشووری کوردستان. هیچ کاتێک دەوڵەتی تورک کورستانی وەک یەک پارچە نەبینووە، لەبەرئەمە هەموو پارچەکانی کوردستانی وەک هەڕەشە لەسەرخۆی دەبینێت. سیاسەتی بەرامبەر بەکوردانیش بەهەمان شێوەیە. بەداخەوە پەدەکە بەم شێوەیەیی نابینێت.

لە بە ئەنجام گەیاندی ئامانج و یارییەکانی دەوڵەتی تورکدا، پەدەکە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت. پێویستە پەدەکە باش بزانێت سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر هەر کوردێکدا یەک شتە، ئەویش سیاسەتی لەنابردن و قڕکردنە. لەمرۆدا هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر باشووری کوردستان هەیە. بە ڕێگەپێدانی پەدەکە، دەوڵەتی تورک لە ئامادەکاری ئۆپراسیۆنەکاندایە. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک نەک تەنها پشگیری بەڵکو داوای بەشداریکردنیش لە پەدەکە دەکات."

لە کۆتایی قسەکانیدا گوڵستان پەیوەست بە هەڵوێستی گەلان لە بەرامبەر ئەم مەترسیانە وتی: "وەک گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستە جارێکیتر هێز و بەرخۆدانمان پیشانبدەییەنەوە. وەک چۆن لە دەستپێکی شۆڕشدا بە هێز و بەرخۆدانمان ڕێگەمان لە دوژمن گرت، لەمرۆشدا بە هەمان ڕێخستن و بەرخۆدانەوە دەرکەوین. پێویستە بە هێز و ڕێکخستنی خۆمانەوە، لەدژی ئەم هێرشانە بووەستینەوە، نەک ئەوەی چاوەڕوانی هاوکاریبین لە وڵاتانی دەرەوە."