لە شنۆ ١٤ چالاکوان بە هۆی مەراسیمەکانی نەورۆزەوە دەستگیرکران
لەماوەی رۆژانی رابردوو ١٤ چالاکوان و هونەرمەند لە شاری شنۆی رۆژهەڵآتی کوردستان دەستگیرکراون، باس لەوەدەکرێت، هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بەڕێوەبردن و بەشدارییە لە مەراسیمەکانی نەورۆز.
لەماوەی رۆژانی رابردوو ١٤ چالاکوان و هونەرمەند لە شاری شنۆی رۆژهەڵآتی کوردستان دەستگیرکراون، باس لەوەدەکرێت، هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بەڕێوەبردن و بەشدارییە لە مەراسیمەکانی نەورۆز.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لانیکەم ١٤ چالاکوان، هونەرمەند و هاووڵاتی بە ناوەکانی یەسف حاجی خۆش، رەحیم رەفعەتی، فەخرەدین مودەڕسی، ئومید رەشیدپاک، ئارمان ئیبراهیمی، سەلاح قازی، حیسامەدین مەحمود، مەوکود روستا، حەسەن رەسوڵی، جەعفەر رەسوڵی، محەمەد سوڵتان پور، غەفور شێخ محەمەدی، هادی لاوە و ئاکۆ ئیبراهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنۆ شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری دەستگیرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو کەسانە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.
هاوکات باس لەوەدەکرێت دەستگیرکردنی ئەو کەسانە پەیوەندی بە بەرێوەبردن و بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆزەوە هەیە.
هـ. ب