لە باخۆز بنەماڵەی چەتەکانی داعش خۆیان ڕادەستی قەسەدە دەکەن

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە باخۆز لەچوارچێوەی هەڵمەتی کۆتایی نەهێشتنی چەتەکانی داعشدا نزیکەی هەزارهاووڵاتییان رزگارکردووە، بنەماڵەی چەتەکانی داعش خۆیان ڕادەستی قەسەدە دەکەن.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەدوێنێوە هەڵمەتی کۆتایی نەهێشتنی چەتەکانی داعشیان دەستپێکردووە. هاوکات لەگەل هەڵمەتەکەدا بەسەدان هاووڵاتی مەدەنی لەرێگەی ڕێڕەویی پارێزراوەوە گەیەنراونەتە ناوچەی ئارامەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی قەسەدە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی تایبەت بەئاژانسی فورات، ئەمڕۆ نزیک بەهەزارهاووڵاتی کە لەنێویاندا بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێدایە خۆیان گەیاندە هێزەکانی قەسەدە. لەناو بنەماڵەی چەتەکانی داعشدا هاووڵاتیانی عێراقی، تورک وئەفغانستانی هەیە.

یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە بەناوی موستەفا منبج ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت بە تاریک بوونی هەوا ژمارەیەکی زۆرترخەڵک خۆیان ڕادەستی قەسەدە بکەن.

هەڵمەتی کۆتایی بۆ نەهێشتنی یەکجارەکی چەتەکانی داعش لەڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە. لەدوێنێ شەوەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان وچەتەکانی داعشدا لەئارادایە. شەڕڤانانی قەسەدە نزیکەی ٢کم پێشڕەوییان کردووە و چەتەکانی داعش ئیستا لە بازنەیەکی ٣کم گەمارۆدراون

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7/%D9%82%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%AF%DB%95-%D9%84%DB%95%D8%A8%D8%A7%D8%AE%DB%86%D8%B2-%D9%A2%D9%A0%D9%A0-%D9%87%D8%A7%D9%88%D9%88%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D9%85%DB%95%D8%AF%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%AA%D8%B1%DB%8C-%DA%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%AF-8422

ک-ش