فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر ئاسمانی عەین عیسا دەفڕن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کە لە عەین عیسا منداڵێکیان کوشت، ئێستاش فڕۆکەکانی چاودێری و جەنگ بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەوە دەفڕن.

بەپێی زانیاریەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی چاودێری بەسەر ئاسمانی عەین عیساوە دەفڕن.

دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ بە ئۆبۆس کەمپی عەین عیسا و گوندەکان و ڕێگای ئێم ٤ی تۆپباران کرد.

لە ئەنجامدا منداڵێکی ١٣ ساڵ بە ناوی حاتم حازم محەمەد بریندار بوو و قاچی پەڕی.

محەمەد حاتم بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکرا، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت.

بەپێی زانیاریەکان، گوندەکانی خالیدیە، هۆشان و ئەبو سر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپبارانکراون.

ف.ق