گەلی کۆبانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە هەزاران کەس لە خەڵكی کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی' کات کاتی ئازادیە' کە ساڵێکە لەو چوارچێوەیەدا لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت لە کۆبانێ ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

چالاکیەکە لە گۆڕەپانی ئازادی بۆ میتینگ گۆڕا. سارا خەلیل ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتی هەرێمی فورات قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک گۆشەگیریەکی قورسی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان سەپاندووە. ئەوانیش دەستیان بە هەنگاوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کردووە و تاوەکو کۆتایی بە گۆشەگیری نەیەت و ڕێبەرتی ئازاد نەکرێت، ئەوان لەسەر چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

سارا خەلیل پیرۆزبایی لە چالاکی 'کەشتی ئازادی' کرد کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و باسی ئەوەی کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد نەبێێت، گەلی کورد ئازاد نابێت و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی بەشەرەف و وڵاتێکی شەرەفمەندانەیان نابێت.

سارا خەلیل ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک رێگە نادات گەلانی هەرێمەکە بە ئازادی و شەرەفمەندانە بژین و هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی.

لە چالاکیەکەدا بڕیاری تێکۆشان و بەرخۆدان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دووبارە کرایەوە.

ف.ق