هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی کوبەر لە دێرەزۆر کوژرا

محەمەد خەڵەف نەجم هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی کوبەر لە رۆژئاوای دێرەزۆر، مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەدا تەقییەوە و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان محەمەد خەڵەف نەجم هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی کوبەر لە رۆژئاوای دێرەزۆر لە بەردەم شارەوانیی گەل و بەهۆی تەقینەوەى مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەدا، کوژرا. ئەگەری ئەوە هەیە مینەکە لە دوورەوە بە ریمۆند کۆنترۆڵ تەقێنرابێتەوە.

تیمەکانی پووچەڵکردنەوەى بۆمب و مین و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

مانگێک لەوە پێش کەسانی نەناسراو بە چەک هێرشیان کردبووە سەر بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەوانیی کوبەر و کوشتبویان.

ژ.ت