ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان لە هەفتەى ٤٢٣هەمدایە

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت لە هەفتەى ٤٢٣هەمدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکییەکە دەستەیەکن لە وڵاتی هۆڵەنداوە.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت لە هەفتەى ٤٢٣هەمدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکییەکە دەستەیەکن لە وڵاتی هۆڵەنداوە.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەکى نوێوە درێژە بە چالاکییەکە درا.

لە چالاکییەکەدا رۆڵی ئۆجالان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانکرا. ئێشکگرانی ئازادیی ئەم هەفتەیە بریتین لە: ئاینور دەرسم، شۆرێ ماین، فەیزی دەپ و فەوزی شێخۆ. ئەو دەستە ئێشکگرە لە وڵاتی هۆڵەنداوە هاتوون بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە.

چالاکوانان رایانگەیاند "رۆژێک لە مێژوودا دەنووسرێت، کە کورد و رێبەر ئۆجالان چەند مافدار بوون".

ئاینور دەرسم بە ناوی دەستەکەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی، ئەم چالاکییە ماوەى ٩ ساڵە لە بەردەم بارەگاکانی ئەنجوومەنى ئەوروپا و کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە پێداگرییەوە درێژەى پێدەدرێت و تاەکو ئازادیی ئۆجالانیش بەردەوامیی دەبێت.

دەرسم وتی "ئێمە لە بەردەم ئەنجوومەنى ئەوروپادا لە ئێشکگریداین و هەموو رۆژێک سەرباری ئەوەى ئێمە دەبینن، بەڵام شەرم لە خۆیان ناکەن، بەڵام رۆژێک مێژوو ئەوە نیشان دەدات، کە کورد چەند لەسەر هەق بوون و مافدار بوون، کە رێزدار ئۆجالان بونیاتنەری ژیانی ئاشیتخوازانە و یەکسانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بۆ ئەوەى گەل بە ئاشتی و برایەتی بژین کراوەیە".

وتەبێژی دەستەکە وتیشی، ئۆجالان رووناکیی هەموو ژنان و گەلانی چەوساوەیە. ئەوەشی وت "ژن لە ئێشکگریی ئەم هەفتەیەدا و بە بەرخودان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا دڵسۆزیی خۆیان بۆ ئۆجالان دەخەنەڕوو".

ئاینور دەرسم داوای لە هەموو گەل کرد، کە بەرەنگاری بکەن و بە شێوەیەکى بەهێز بەشداری قۆناغەکە ببن.

ژ.ت