هەبەدەهە: با لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان مەزنتر بکەین!

هەدەبە سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاکێشا و وتی: "دەبێت فاشیزم بزانێت کە شەڕ دەگاتە شارەکان" دژی فاشیزم دەڕژینە شەقامەکان و لێپرسینەوەیان لێدەکەین."

ڕاگەیاندراوی هەبەدەهە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کاریگەریی شکستەکانی هەڵبژاردن و قەیرانی ئابووری، هێرشی داگیرکاریی خۆی بۆ سەر خاکی کوردستان چڕ کردوتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، لە سەرەتاوە ئۆپەراسیۆنی مەتینای دەستپێکردووە، ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەتی فاشیست بە دڵنیاییەوە پشتگیری لە هێزە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە."

' بەرخۆدانی گەریلا لەم پرۆسەیەدا گرنگییەکی مێژوویی دەبێت'

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ئەمانەی خوارەوە کراوە:

"هێرش کردن بۆ سەر کەناڵە چاپەمەنی و تەلەفزیۆنییە کوردییەکان لە ئەوروپا و لە هەمان کاتدا ئۆپەراسیۆنی مەتینا و هەروەها سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق دەرخەری ئەوەن لەم پرۆسەیەدا هاوپەیمانییەکی گڵاو بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دروست بووە.

هەروەها ئەم هاوپەیمانییە لەلایەن ناتۆوە پاڵپشتی دەکرێت و دەستبەجێ لەلایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە جێبەجێ دەکرێت. بە تایبەتی پەدەکە لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکی تایبەتی دەنوێنێ و بۆ لەناو بردنی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کورد ئاسانکاریی هەموو شتێک پێشکەشی ئەردۆغان دەکات. هاوکاری و پەیوەندییەکانی پەدەکە بە واتای شەرعیەت دانە بە داگیرکاریی.

ئامانجیان لە هێرشە داگیرکارییەکانی حکوومەتی ئەردۆغان، داگیرکردنی تەواوەتی خاکی باشووری کوردستانە. هەوڵ دەدات بە تاوانی شەڕ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژی مەدەنی لە هەرێمەکە پاکتاوکاریی ئەنجام بدات. لەم ڕووەوە تەنیا بە پاڵپشتی پەدەکە دەتوانێت سیاسەتە داگیرکارییەکانی لە هەرێمەکە پەرە پێبدات.

گەریلاکانی ئازادی کە لە چیاکاندا بە هەڵوێستی بەهێز و بڕیاردارییان بەرەنگاری ئەم شەڕە گڵاوەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەبنەو و لە پێناو ئازادیی گەلاندا تێدەکۆشن. ئێمە وەک هەبەدەهە دەمانەوێت سەرنج بۆ گرنگی مێژوویی بەرخۆدانی گەریلا ڕابکێشین کە سەرەڕای هەموو جۆرە باڵادەستی تەکنیکی دوژمن بە ئیرادەوە بەردەوامە لە تێکۆشان.

'شەڕەکە دەگاتە شارەکان'

فاشیزم کە دەترسێت و ڕێگە بە بچوکترین جووڵە لە شارەکان نادات، دەبێت بزانێت شەڕ دەگوازرێتەوە بۆ سەرجەم شارەکان. جەنگاوەرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، دڵنیایی لەوە دەدات کە شەڕەکە تەنیا لە چیاکاندا سنووردار نابێتەوە و بە چالاکییەکانیان لە ناوەندەکانی سەرمایەداریدا دەبنە کابوسی فاشیزم.

هەروەها هەبەدەهە داوا دەکات، بۆ ئەوەی فاشیزم ڕابگرن و تێکی بشکێنین، پێویستە هەمووان لە ڕیزەکانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلاندا خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و شەقامەکان بکەینە گۆڕپانی بەرخۆدان. تاکە زمانێک کە دەسەڵاتداریی فاشیست لێی تێدەگات، زمانی چالاکی شۆڕشگێڕانەیە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلاکانمان بکەین.

ئێمە وەک هەبەدەهە بانگەوازیمان ئەوەیە کە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان لە هەموو گۆڕەپانەکان لە دژی فاشیزم بەرخۆدان زیاد بکات و چالاکیی شۆڕشگێڕانە لە هەموو بوارێکدا ڕێکبخات. پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتیەوە لەم پرۆسە مێژووییە بڕوانن و بە دەستپێشخەری خۆیانەوە بۆ ڕێکخستنی چالاکیی شۆڕشگێڕانە لە ناوچەکانی خۆیاندا ئامادەکاری بکەن."