بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هاوڵاتیەکی مەدەنی لە بامەڕنی شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دا کە لە ناحیەی بامەڕنێ دوو ئۆتۆمبیلی مەدەنی کردە ئامانج، هاوڵاتیەک بە ناوی دلۆڤان شاهین عومەر شەهید بوو.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر  ١٦:٣٠ لە ڕێگای نێوان هەردوو گوندی حەسەن پیرک و شیرتای سەر بە شارۆچکەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلیان کردە ئامانج، بە هۆی ئەو هێرشەوە هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید بوو.

بەپێ سەرچاوە هەرێمیەکان ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی باتیفایە ناوی دلۆڤان شاهینە  و تەمەنی ٢٩ ساڵە دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی زانابوون و ئەنقەست لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کردویانەتە ئامانج و شەهیدیان کرد.

ئەوی جێگای سەرنجە و هەڵوێستە لەسەر کردنە هەر زوو راگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) بۆ ئەوەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بشارنەوە بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی باشوری کوردستان ڕایانگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کراونەتە ئامانج گەریلای پەکەکەن، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بوو کە هاوڵاتی مەدەنیە شەهید بووە هەوڵەکانی پێشتری خۆیان بە درۆ خستەوە و ڕایانگەیاند کە هاوڵاتی مەدەنی شەهید بووە.

 

ڕ.ح