لە ئەدەنە چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانى مانگرتن بەڕێوەچوو

گەنجان لە ناوچەى سەیهانی ئەدەنە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و خاوەنداریکردن لە بەرخودانى مانگرتن چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لە گەڕەکی دەنیزلیى ناوچەى سەیهان لە پارێزگاى ئەدەنە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خاوەنداریکردن لە بەرخودێرانى مانگرتوو چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەیەک بە ناوی یەکینەى تۆڵەى شەهید زولکوف گەزەن لە  قەرەباڵغترین ناوەندی ناوچەکە چالاکییان ئەنجامدا. پۆلیس بە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەڕەکەکەى گەمارۆدا. گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری کۆتایى پێنەهێنرێت درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ر.م