گەندەڵی و خراپەکارییەکانی قەیوم لە ئامەد هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، سەرا بوجاوک و دۆغان هاتون، گەندەڵی و خراپەکارییەکانی قەیومیان ئاشکرا کرد.

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، سەرا بوجاوک و دۆغان لەگەڵ ڕۆژنامەوانان کۆبوونەوە، گەندەڵی و خراپەکارییەکانی قەیومیان ئاشکرا کرد.

هەندێک لەو موڵکانەی گوزراونەتەوە:

١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩: زەوی قوتابخانەی سەرەتایی ئینۆنۆی لە ناوچەی یەنیشەهیر - بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانیی شارەکە.

١٢ی تەمموزی ٢٠٢١: مزگەوت و تەوالێتی پیاوان و ئافرەتان لە پارکی تەما.

١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣: مزگەوتی شاری هەزرۆ و هەزار و ٣٠.٨٨ مەتر چوارگۆشە زەوی - بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شارەکە.

١٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣: قەرەباش، زەوی قوتابخانەی ناوەندی ئۆگوز یەنین (٢٧ هەزار و ١٠٥ مەتر چوارگۆشە) - وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی.

١٥ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣: بینای کارگە لە گەڕەکی کەینارتەپەی سەر بە ڕێزان - بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شار.

١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣: هەزار و ١٣٠.٤٣ مەتر چوارگۆشە زەوی لە گەڕەکی هوزورەڤلەری سەر بە پەیاس - بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شار.

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣: یاریگای تێنس و تۆپی باسکە و تۆپی پێ لە ناحیەی یەنیشەهیر سەر بە قەزای لجێ بە ڕووبەری ٥ هەزار و ٩٩٤.٩٠ مەتر چوارگۆشە - بەڕێوەبەرایەتی گەنجان و وەرزشی شارەکە.

١٠ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤: گۆزالان (سەیرانگای دەڤەگەچیدیی) لە پەیاس - بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانی شار.

١١ی ئازاری ٢٠٢٤: بینا کۆمەڵایەتییەکان لە هەزارە خەرپێت - بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی شار.

21ی شوباتی 2014: ماڵی مەعریفە لە گەڕەکی یەشیل لە خانا خارپێت (چنار) - قایمقامیەتی چنار.

١٠ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤: ماڵی رۆشنبیری عەلی میری، ماڵی ناوەندی ڕۆشنبیری، ئەکادیمیای شەهید عەلی گافار ئۆکان، کافێ کتێبی پارکی تەما، کافێی کتێبی گۆڕەپانی شار و پارکی کاردەشلیک - بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی پەروەردەی شار.

١٤ی شوباتی ٢٠٢٤: زەوی لە پارکی کۆشویۆلو و پارکی نەورۆز بۆ دروستکردنی بنکەی تەندروستی خێزانی - بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شار.

موڵکە فرۆشراوەکان

هەر بەپێی لێدوانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، لە ناوچەی پەیاس و شاری نوێ دەیان موڵکی جۆراوجۆر فرۆشراون.