لە بەریتانیا کۆمەڵکووژیی شەنگال ئیدانەکرا

مەجلیسی گەلی کورد-ی شاری لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا، لەسالیادی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەرشەنگال چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و کۆمەڵکووژی گەلی ئێزدی شەنگالیان ئیدانەکرد.

لە ولاتانی ئەورووپایی چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی شەنگال بەردەوامە.

بە دەسپیشخەری مەجلسی گەل، مەجلیسی ژنانی ڕۆژ و مەجلیسی گەنجان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکییەک بەریوەچوو.

لە چالاکییەکەدا چەتەکانی داعش کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا وە پشتیوانی دەکرێن ئیدانەکران و سڵاویان نارد بۆ هەپەگە، یەپەگە و یەپەژە کە شەڕی دژی داعشیان کرد.

لەچالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانە بەرزکرایەوە کە بەدەستی چەتەکانی داعش کۆمڵکووژکرابوون.

ک-ش