مزراکلی بانگەوازی بۆ بەرخۆدان لەدژی زوڵم کرد

سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد کە لە زیندانی قەیسەری زیندانیکراوە، بانگەوازی بۆ بەرخۆدان لەدژی زوڵم کرد.

سەلچوک مزراکلی کە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لە جێگەکەی دانرا لە ڕێگەی پارێزەرانیەوە لە زینانی قەیسەریەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مزراکلی وتی، "ئەو عەقلیەتەی کە لەبیردەکات ئێمە لە چەنەکالە پێکەوە نێژراین و نەیانهێڵا دایکی ئایسەل توغلوک لە ئەنقەڕە بەخاکبسپێردرێت، بەها مرۆڤایەتیەکان و هزری هاوبەشی لەناو برد. ئێستاش لە کەسایەتی ئیبرایم گۆکچەکدا مرۆڤایەتی پێشێلکراوە.

مزراکلی بانگەوازی کرد کە لەدژی سیاسەتی دەسەڵاتداری مرۆڤ پێکەوە بەرخۆدان بکەن و وتی،"سنوری زوڵمی زاڵمان بە سەبری ژێردەستەکان دیاریدەکرێت. پێویستە ئێمە کۆتایی بە سەبر بهێنین و پێکەوە لەدژی زوڵم بووەستینەوە."

ف.ق