هەبەدەهە بەرپرسیارییەتی چالاکی ئالاپلی گرتە ئەستۆ

وڵاتپارێزانی نووبار، ئۆزانیانی هەبەدەهە برەپرسیارەیتی چالاکی لەدژی کارگەی ئەرچال لە ناوچەی ئالاپلی زۆنوولدالکیان گرتە ئەستۆ.

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "کارگەی ئەرچال لە ناوچەی ئالاپلی زۆنوولدالکی بنەماڵەی ئەرچال لە ٦ی ئابی ٢٠١٩/١٥ی گەلاوێژ لەلایەن 'وڵاتپارێزانی تۆڵەکردنەوەی نووبار ئۆزانیان'ەوە لەناو برا. دوای ئەوەی سووتانەکە چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو، کارگەکە بەتەواوی سووتا.

چالاکییەکەمان بۆ یادی هاوڕێ نووبار ئۆزانیانی ئەنتەرناسیۆنالیست بوو کە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧/ ٢٣ی گەلاوێژ بەشداری شەڕی ئازادی گەلانی ڕۆژئاوا بوو، سەدان شەڕڤانی پەروەردە کرد، بەشداری کاری دامەزراندنی هەبەدەهە بوو، بۆ ئازادی و برایەتی گەلان گەیشتە کاروانی نەمران".

ک-ش