ڕۆژنامه‌وان كیبریه ئه‌ڤره‌ن له ئامه‌د به‌ند كرا
ڕژێمی توركیا له چه‌ندین شار ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌وان كیبریه ئه‌ڤره‌ن له ئامه‌د به‌ند كرا.
ڕژێمی توركیا له چه‌ندین شار ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌وان كیبریه ئه‌ڤره‌ن له ئامه‌د به‌ند كرا.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وان كیبریه ئه‌ڤره‌ن له لایه‌ن پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، بڕیاری به‌ندكردنی درا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئاسایشی شاری ئامه‌د پرسیار له ئه‌ڤره‌ن كراوه كه «په‌یوه‌ندیی چیت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌یه؟»، «له‌نێو رێكخستندا ناوت چییه؟» و «به‌شداریت له كام چالاكیی ڕێكخستندا كردووه؟». كیبریه ئه‌ڤره‌ن له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕێكخستنه‌وه نییه و ته‌نیا ڕۆژنامه‌وانه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری ئیسته‌نبووڵ سه‌رنووسه‌ری پێشووتری گۆڤاری «مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك» سه‌رڤه‌ت ئۆنه‌ر ده‌ستگیر كرا.
٢١٨ ڕۆژنامه‌وان به‌ند كراون
به گوێره‌ی ئامارێك كه پلاتۆڕمی یه‌كگرتنی ڕۆژنامه‌وانان له ٢١ی ئهیلوول\٣٠ی خه‌رمانان بڵاوی كرده‌وه، له توركیا و باكووری كوردستان ٢١٨ ڕۆژنامه‌وان به‌ند كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م\١٨ی ڕه‌زبه‌ر دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ به‌ندكردنی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سه‌دا تاشكین-دا سه‌پاند. ناوبراو له ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ش خرابوویه زیندانه‌وه.
s.m