یەپەسە – ژن لە ئیزمیر موغلا و مانیسا چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید سەرهەڵدانی یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵە' دا لە ئیزمیر، موغلا و مانیسا چالاکیان ئەنجامداوە.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید سەرهەڵدانی یەپەسە – ژن لە سێ شار ڕیزە چالاکی ئەنجامدا.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید یەپەسە – ژن لەبارەی چالاکیەکانیی زانیاری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٣٠ی ئەیلول لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدین کۆگایەکی شوێنکارێک سووتێنرا. لە ئەنجامدا کۆگای فاشیستەکان بە تەواوی سووتا.

٢٩ی ئەیلول لە ناوچەی بالچۆڤای ئیزمیر شوێنێکی کاری فاشیستەکان سووتێنرا، شوێنکار و ئۆتۆبوسی فاشیستەکان بە تەواوی لەناوچوون.

٢٩ی ئەیلول لە ناوچەی مەنتەشەی موغلا دوو باڵەخانە و باخێکی فاشیستەکان سووتێنران و لەناوبران.

٢٩ی ئەیلول لە ناوچەی کارشیاکای ئیزمیر کافتریایەک سووتێنرا و بێکەڵک بوو.

٢٠ی ئەیلول کافتریا و خواردنگەکانی شارەوانی تارسوس و ئیزمیر سووتێنران. لە چالاکیەکەدا چەند مولیدەیەکیش سووتێنران.

چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە کە دەیانەویت بە سیاسەتی فشار و ترساندن ئیرادەی گەل بشکێنن، بە خۆپاراستن لەناودەچن. لەدژی هێرشی فاشیستەکان لە کوردستان، لە شارەکانی تورکیا وڵامدەدەینەوە. تا ئازادی ناوەستین."

ف.ق