دادگای تورک عایشە گۆککانی ئازاد نەکرد

داداگای تاوانە قورسەکانی دەوڵەتی تورک بڕیاری ڕاگرتنی وتەبێژی تەژای درێژ کردەوە.

٢٢ـەمین دانیشتنی دادگای دۆزی عایشە گۆککان وتەبێژی کاتیی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، لە لقی ٩ی دادگای تاوانە قورسەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد بەڕێوەچوو.

لە دانیشیتنەکەدا، ژمارەیەک لە چالاکوانانی تەژئا، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، خانەوادە، پارێزەران و سەرۆکی بارۆی ئامەد، کە لە هۆڵی دادگادا ئامادەبوون، لەلایەن دادوەرەوە دەرکران و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایەسەر.

بۆیەش دانیشنەکە، تەنیا بە ئامادەبوونی پارێزەری گۆککان بەردەوامیی پێدرا، پارێزەر بەرگریینامەی بریگرتەکەی خوێندەوە و داوایکرد عایشە گۆککان سەربەست بکرێت، بەڵام دادگا ڕەتیکردەوە و بڕیاری درێژکردنەوەی ڕاگرتنی بۆ وتەبێژی کاتیی تەژا دەرکرد و ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٢٠ی مانگی داهاتوو، دانیشتنێکی دیکە لەسەر ئەو دۆزە دەکات.

ف.ق