هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە گوتێرسلۆی ئەڵمانیا ئیدانە کرا

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری گوتێرسلۆی ئەڵمانیا ئیدانە کرا.

کوردان و دۆستەکانیان لە شاری گوتێرسلۆی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.

سەرباری هەوڵی تێکدەرانەی گروپێک لە فاشیستەکانی تورک، بەڵام چالاکییەکە و گردبوونەوەکە بە پێداگرییەوە بەڕێوەچوو و دروشم بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وترایەوە.

لە چالاکییەکەدا هاکان شێر بە ناوی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی گەلی بیلەفێڵد و ئوگیور ئۆجاک بە ناوی دی لینکە (پارتی چەپ) وتەیان پێشکەش کرد.

لە گردبوونەوەکەدا سڵاو لە بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرا. چالاکییەکە بە وتنەوەى سرود و دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت